ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سانچۆ لەگەڵ یانەیەکی گەورەی ئەوروپا رێکدەکەوێت

مووچەکەی دەبێتە 10 ملیۆن یۆرۆ

Yariga App

یاریگا –

پێدەچێت جەیدن سانچۆ لە ماوەیەکی نزیکدا مانچێستەر یونایتد جێبهێڵێت.

سانچۆ خەریکە لەگەڵ فەنەرباچێ لەسەر مووچەی 10 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە رێکدەکەوێت. رۆژنامەی سەباح بڵاویکردووەتەوە، بەرەوپێشچوونێکی گەورە لە گفتوگۆکان بەدیدەکرێت و لەوانەیە هەفتەی داهاتوو، سانچۆ لە ئیستانبوڵ گرێبەستەکەی واژۆ بکات.

فەنەرباچێ ئامادەیە بەبڕی 18 ملیۆن یۆرۆ، ئەستێرە ئینگلیزییەکە بگوازێتەووە. هەرچەندە چەند یانەیەکی ئیتاڵیا چاویان لەسەر سانچۆ دانابوو، بەڵام فەنەرباچێ لەسەر داوای جۆزێ مۆرینیۆ، خێراتر کارەکانی راپەڕاند.

پێشتر چەندین ئەستێرەی پرێمەرلیگی وەکو ئێدین دزیکۆ، چاڵار سۆیونجوو، ئالان سەینت ماکسیمین و دوسان تادیچ یارییان لە فەنەرباچێ کردووە.

مانچێستەر یونایتد خەریکی خۆرێکخستنەوە و نوێکردنەوەی یانەکەیەتی. سانچۆ یەکێکە لەو یاریزانانەی لەلایەن روبن ئامۆریم، پشتگوێخراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button