ئاسیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سپێرز لاوێکی ژاپۆنی دەگوازێتەوە

هێڵی بەرگری تۆکمە کردووە

Yariga App

یاریگا –

تۆتنهام هۆستبێر گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەیەکی لاوی ژاپۆنی واژۆ دەکات.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، تۆتنهام و کاواساکی فڕۆنتەیڵ لەسەر گواستنەوەی کۆتا تاکای رێککەوتوون. سەرچاوەیەکی سپێرز روونیکردووەتەوە، بەرگریکارە ژاپۆنییەکە بەبڕی پێنج ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە یانە لەندەنییەکە دەکات.

تەنیا شەش مانگ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی تاکای لە کاواساکی ماوە، لەم وەرزەدا بەشداری لە 28 یاریدا کردووە و خاوەنی چوار یاریی نێودەوڵەتییە.

کریستیان رۆمێرۆ، یکی ڤان دی ڤین، بژاردەی سەرەکی پێکهاتەکەی ئانج پۆستێکۆگلو، راهێنەری پێشووی تۆتنهام بوون. هەریەکە لە رادو دراگوسین و کێڤن دانسۆش، وەکو یەدەک مامەڵەیان لەگەڵدا کرا.

دانسۆ و ماتیس تێل بە خواستن یارییان بۆ یانە لەندەنییەکە کرد، لە دوای تەواوبوونی وەرزیش، گرێبەستی هەردوو بەرگریکارەکە بووە هەمیشەیی.

بابەتی زیاتر

Back to top button