ئه‌وروپاگرنگترین

تەواو؛ پۆگبا لەگەڵ یانەیەکی چامپیۆنزلیگ رێککەوت

Yariga App

یاریگا –

پۆڵ پۆگبا یانەی داهاتووی خۆی دۆزیەوە و رێککەوتنیشان کردووە.

ساڵێک و نۆ مانگ بەر لە ئێستا پۆگبا زەبرێکی گەورەی یاسایی بەرکەوت کاتێک دەرکەوت ماددەی قەدەخەکراوی وزەبەخش لە جەستەیدا هەبوو بەتایبەت لە یاریی یانەکەی ئەوکاتی یوڤێنتوس بەرامبەر ئودینیزی کە خولی ئیتاڵی. بەوەش سزای سڕکردنێکی ماوە درێژی بەسەردا سەپێنرا و دەرەنجام یوڤێنتوس گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ریزەکانی خانمە پیرەکە بۆ یاریکردن.

فەرمی: پۆگبا سڕکرا

بەگوێرەی سەرچاوە جیاوازەکانی ئەوروپا، ناوەڕاستکارە فەڕەنسیەکە لەگەڵ یانەی مۆناکۆی وڵاتەکەی گەیشتوونەتە رێککەوتن.

سانتی ئاونا بڵاویکردووەتەوە کە رێککەوتنەکەی نێوانیان بۆ دوو ساڵە. بەوەش مۆناکۆ دەیەوێ سوود لە ئەزموونە زۆرەکەی پۆڵ ببینێت بەتایبەت کە وەزری داهاتوو لە چامپیۆنزلیگ بەشداریی دەکەن.

بۆ زانین، پۆگبا لە کاروانی  پیشەگەریی خۆیدا تەنها بۆ دوو یانە یاریکردووە. ئەوانیش مانچێستەر یونایتد و یۆڤی هەریەکە لە دوو ماوەی جیاجیا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button