ئیتاڵیا

فەرمی: پۆگبا سڕکرا

یاریگا-پاوڵ پۆگبا بەفەرمی لە چالاکییە وەرزشییەکان دوورخرایەوە پاش دۆزینەوەی مادەی ووزەبەخش لە خوێنیدا.

پۆگبا لە یارییەکەی ئودێنزی کەوتە تەڵەی پشکنینی لەناکاوی مادەی ووزەبەخش. کە بە هەڕەمەکی لەلایەن ئاژانسی ئەنساوە پشکنینیان بۆکرا. دواتر لە ئەنجامەکاندا دەرکەوت پۆگبا مادەی تێستۆستیرۆنی قەدەغەکراوی بەکارهێناوە. ئەوەی سەیرە ئەوەیە پۆگبا لەو یارییەدا بەشداری نەکرد و لەسەر کورسی یەدەگ بوو.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، جارێکی دیکە پشکنین بۆ ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە دەکرێتەوە بۆ دڵنیابوون. ئەگەرهاتوو ئەو بابەتە پشراستکرایەوە ئەوا سزایەکی قورس و دوورودرێژ چاوەڕێی دەکات کە لە چوار ساڵ کەمتر نیە. ئەمە جگە لەوەی لە ئێستاوە بەفەرمی ئەو یاریزانە سڕکراوە تا کاتی دەرکەوتنی ئەنجامی پشکنینی دووهەم.

ناوبراو لە دوو وەرزی رابردوودا تەنها لە شەش یاری بەشداریکردووە و زۆربەیان وەکو یاریزانی یەدەگ بوو. خاوەنی مووچەیەکی بەرزە لە یۆڤی و گەڕانەوەی لە هاوینی 2022دا زیانێکی قورسی دارایی بووە لەسەر بیانکۆنێری.

بابەتی زیاتر

Back to top button