ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هاندەرانی ئاتلێتیک بیلباو هێرش دەکەنە سەر نیکۆ ویڵیامس و دەڵێن: چیدیکە رێزت ناگرین

هاندەرانی ئاتلێتیک بلباو وێنەی نیکۆ ویڵیامس دەسڕنەوە

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی نزیکبوونەوەی لە چوونی بۆ ریزەکانی بارسێلۆنا، هاندەرانی ئاتلێتیک بیلباو هێرشیان کردووەتە سەر وێنەکانی نیکۆ ویڵیامس و بەو یاریزانەی یانەکەیان دەڵێن: چیدیکە رێزت ناگرین.

بەهۆی ئەوەی دەنگۆی چوونی نیکۆ ویڵیامس بۆ بارسێلۆنا گەرمتر بووە و میدیاکان دەڵێن هێرشبەرە ئیسپانییەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە رێککەوتووە، هاندەرانی ئاتلێتیک بیلباو وێنەیەکی نیکۆ ویڵیامس هێرشبەری یانەکەیان لەسەر یەکێک لە دیوارەکانی شارەکەیان لاداوە و لەجیاتی وێنەکەی ویڵیامس نووسیویانە :’لەمەودوا بمێنیتەوە یان بڕۆی، تۆ رێزی خۆت لەدەست دا’.

Image

دوو هەفتە لەمەوبەر لە شاری بارسێلۆنا، دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ فێلیکس تایتان بەڕێوەبەری کارەکانی نیکۆ ویڵیامس کۆبووەتەوە، بۆ ئەوەی هەڵوێستی بارسێلۆنا لەبارەی گواستنەوەی هێرشبەرە ئیسپانییەکە بزانن، کە هاوینی رابردوو نزیکبوو نیکۆ ویڵیامس ببێتە یاریزانی بلاوگرانا.

رادیۆی کەتەلۆنیا پشتڕاستیکردووەتەوە بارسێلۆنا لەگەڵ نیکۆ ویڵیامس لەسەر مەرجە کەسییەکان گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و نیکۆ بە مووچەی ساڵانەی هەشت ملیۆن یۆرۆ تاوەکو هاوینی 2031 پەیوەندی بە بارسێلۆنا دەکات.

رادیۆ کەتەلۆنیا موژدە بە هاندەرانی بارسێلۆنا دەدات و ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا پێویست ناکات دانوستان لەگەڵ ئاتلێتیک بیلباو بکات و راستەوخۆ بڕی 58 ملیۆن یۆرۆ وەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە پێشکەش بە بیلباو دەکات.

یاریزانە 22 ساڵانەکەی بلباو تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانە باسکییەکە هەیە و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 70 ملیۆن یۆرۆیە، وەرزی رابردوو لەگەڵ بلباو لە 45 یاری 11 گۆڵ و 7 ئەسیستی کرد.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button