ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

تاکتیکی بارسێلۆنا بۆ وەرزی داهاتوو ئاشکرابوو؛ ئۆڵمۆ لە شوێنی لیڤاندۆڤسکی دەبێتە هێرشبەر

دیکۆ پلانی فلیک بۆ وەرزی داهاتوو ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک بەنیازە بە گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامس، وەرزی داهاتوو تاکتیکی بارسێلۆنا بگۆڕێت و چیدیکە وەکو هێرشبەری سەرەڕم پشت بە لیڤاندۆڤسکی نەبەستێت، بەڵکو دانی ئۆڵمۆ دەبێتە هێرشبەری ژمارە 9ـی ساختە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ ـی کەتەلۆنی لە راپۆرتێکیدا ئاشکرایکردووە، هانزی فلیک راهێنەری بارسێلۆنا بەنیازە بۆ وەرزی داهاتوو دوای گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامس، لە هێڵی هێرشبردن تاکتیکی خۆی بگۆڕێت، راهێنەرەکەی بارسێلۆنا بەنیازە دانی ئۆڵمۆ بکاتە هێرشبەرێکی سەرەڕمی ساختە، کە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی دوای دوو مانگی دیکە تەمەنی دەبێتە 37 ساڵ.

بەگوێرەی پلانە نوێیەکەی فلیک، نیکۆ ویڵیامس لە باڵی چەپ و لامین یامال لە باڵی راست یاریی دەکەن، دانی ئۆڵمۆ وەکو هێرشبەری ژمارە 9ـی درۆیینە یاریی دەکات و رافینیاش لەدواوەی دەبێت و دەبێتە یاریدەدەری هێرشبەر’.

داڕشتەی بارسێلۆنا بۆ وەرزی داهاتوو

دێکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا لە نوێترین دیمانەیدا لەگەڵ رۆژنامەی لا ڤانگواردیای ئیسپانی، تاکتیکە نوێیەکەی فالیکی بۆ وەرزی داهاتوو پشتڕاستکردەوە و گوتی :’پێویستمان بە گواستنەوەی یاریزانی باڵەکانە، چونکە لە باڵەکان تەنیا یامال و رافینیامان هەیە، کاتێک ئەوان ئامادە نەبن تووشی کێشە دەبین، ئێمە ئەگەر نیکۆ ویڵیامس یان لویس دیاز بگوازینەوە، دەتوانین بەبێ هێرشبەری سەرەڕمی راستەقینە یاریی بکەین، ئێمە ئەستەمە بتوانین هێرشبەری وەکو لیڤاندۆڤسکی بدۆزینەوە، بۆیە دەتوانین فێران تۆرێس وەکو هێرشبەری سەرەڕم یاریی بکات، یان ئۆڵمۆ ببێتە سەرەڕمی ژمارە 9ـی درۆیینە’.

لیڤاندۆڤسکی (36 ساڵان) هاوینی 2026 گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت و وەرزی رابردوو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 52 یاریی بلاوگرانای کرد، 42 گۆڵ و 3 ئەسیستی بە درێسی یانەکەی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button