تەواو؛ یەکەمین گرێبەستی ئەم هاوینەی ئەیسی میلان ئاشکرابوو

یاریگا –
ئەیسی میلان لەگەڵ گرانیت شاکا گەیشتە رێککەوتن و ئەو ناوەڕاستکارە سویسڕییە دەبێتە یەکەمین گرێبەستی ئەم هاوینەی رۆسۆنێری.
دانیێلی لۆنگۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی لە ماڵپەڕی کاڵچیۆ مێرکاتۆ ـی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، گرانیت شاکا ناوەڕاستکاری سویسڕی لەگەڵ ئەیسی میلان گەیشتووەتە رێککەوتن، شاکا بۆ ماوەی سێ ساڵ بە مووچەی ساڵانەی چوار ملیۆن یۆرۆ دەبێتە یاریزانی رۆسۆنێری و تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستەکەی واژۆ دەکات.
🤝Accordo trovato: il Milan ha raggiunto un’intesa verbale con Xhaka per un contratto triennale a 4 milioni più bonus a stagione. @cmdotcom pic.twitter.com/6mmFW50Gh7
— Daniele Longo (@86_longo) June 21, 2025
ناوەڕاستکارە 32 ساڵانەکە وەرزی رابردوو بە درێسی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 49 یاری دوو گۆڵ و حەفت ئەسیستی کرد، بەرامبەر 10 ملیۆن یۆرۆ لە بۆندسلیگاوە روودەکاتە سێریا ئەی و درێسی ئەیسی میلان دەپۆشێت.
شاکا هاوینی 2023 لە ئارسیناڵەوە بەرامبەر 15 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی لیڤەرکوزنەوە کرد، جام و خولی ئەڵمانیای لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ بۆ لیڤەرکوزن بەدەستهێنا، بە درێسی یانە ئەڵمانییەکە لە 99 یاری 6 گۆڵ و 9 ئەسیستی کرد، پێشتریش درێسی بۆڕووسیا مونشنگلادباخی ئەڵمانی و بازلی سویسڕیشی پۆشیوە.