
یاریگا –
ڤینیسیوس لە ئینستاگرام هاندەرانی ریال مەدریدی نیگەران کردووە، بەشێک لە هاندەرانی یانەکە لێی تووڕەن و داوا دەکەن لە یانەکەیان دەربکرێت.
رۆژنامەی AS ـی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، دوای ئەوەی بەشێک لە هاندەرانی ریال مەدرید لە سۆشیاڵ میدیا هاشتاگی #ViniciusOutـیان راگەیاند، ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام ناوی ریال مەدریدی لادا و چەند گۆڕانکارییەکی دیکەی کرد.
😱 El cambio de Vinicius en sus redes que asusta al madridismohttps://t.co/ILLfZOaCeL
— Diario AS (@diarioas) June 21, 2025
ڤینی لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام جگە لەوەی لە بایۆیەکەی، ناساندنی خۆی وەکو یاریزانی ریال مەدرید لاداوە، وێنەی پرۆفایلەکەشی گۆڕیوە کە وێنەی پێشووی ساتی بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ بوو لەگەڵ ریال مەدرید.
ڤینیسیوس جونیۆر (24 ساڵان) لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 170 ملیۆن یۆرۆیە و تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید هەیە و بەمدواییانە یانەکانی سعوودیە ئۆفەرێکی خەیاڵییان پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی بیگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە ملیارێک یۆرۆیە.