یاریزانە نوێیەکەی ریال مەدرید یاریی داهاتووی مۆندیالی یانەکانی لە دەستدا

یاریگا –
ئالڤارۆ کارێراس، بەرگریکاری بێنفیکا بەهۆی کەلەکە بوونی کارتەکانی یاریی داهاتووی بەرامبەر بایرن میونشن لەدەستدا.
کارێراس لە سێیەمین یاریی جامی جیهانی یانەکاندا بەرامبەر بایرن میونشن بەشداری ناکات، یارییەکە بۆ هەوڵەکانی بێنفیکا بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناخی داهاتوو زۆر گرنگە. یاریزانە ئیسپانییەکەش بەرامبەر ئۆکلاند سیتی دوینێشەو لە خولکی زیادکراوی گێمی یەکەم کارتی زەردی وەرگرت، ئەمەش لەگەڵ کارتە زەردەکەی بەرامبەر بۆکا جونیۆرز لە یەکەمین یارییدا وەریگرتبوو، بووە هۆی ئەوەی یاری داهاتوو بەشداری نەکات.
🟥 Carreras se ‘autoexpulsa’ para jugar contra el Bayern
✍️ @ivancordovilla https://t.co/AWo8ObHAWT
— Diario AS (@diarioas) June 21, 2025
دووشەممەی رابردوو کارێراس بەهۆی لێدانێکی تاڕادەیەک توندەوە لەسەر ئەژنۆی زینۆن لە یارییەکەی بەرامبەر بۆکا جونیۆرزدا کارتی زەردی بەڕوودا بەرزکرایەوە. ئەم هەینییەش بەهۆی ئەوەی ناوبژیوان فیکەی کۆتایی گێمی یەکەمی لێدابوو بەڵام بەرگریکارە نوێیەکەی ریال بەردەوام بوو لە یاریی و تۆپێکی بۆ گۆڵی بەرامبەر نارد، کارتی زەردی پێدرا و بەم هۆیە لە یارییە چارەنووسسازەکەی تیپەکەی بەرامبەر میونشن بێبەش دەبێت.