ئیسپانیاگرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ شتیگن لە بارسێلۆنا دەمێنێتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

تاوەكو ئێستا داهاتووی تێر شتیگنی ئەڵمانی و گۆڵپارێزی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی یەكلایینەكراوەتەوە.

دوێنێ بەفەرمی بارسێلۆنا خوان گارسیا گۆڵپارێزی پێشووی ئیسپانیۆلی وەک یاریزانی نوێی یانەكەی ناساند.

 


بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتێڤۆ، تێر شتیگن نایەوێت ریزەكانی بارسێلۆنا جێبهێڵێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، هانزی فلیک قسەی لەگەڵ شتیگن نەكردووە و نایەوێت لە كاتی پشووەكەیدا ئەو كارە بكات و پلانی ئەوەیە لە دوای گەڕانەوەی لە پشووەكەی لە 13تەمموزدا قسەی لەگەڵ بكات.

تێر شتیگن پێی وایە دەتوانێت وەک گۆڵپارێزی سەرەكی بارسێلۆنا بمێنێتەوە بەڵام فلیک رایەكی جیاوازی هەیە.

وەرزی رابردوو بەهۆی پێكانێكی قورسەوە تێر شتیگن لە یاریگاكان دووركەوتەوە و تەنیا بەشداری 9 یارییكرد و یەک یاریی تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتەوە و 11 گۆڵی لێكرا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button