عێراقکوردستان

گازی باکوور چارەنووسی خۆی دیاری دەکات

بە سەرکەوتن لە ریزی نایاب دەمێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

گازی باکوور لە یاریگای خۆی میوانداری نەفتی وەسەت دەکات و چارەنووسی خۆی لە نیو دەستی خۆیدایە.

لە گەڕی 36ـی خولی نایابی عێڕاق، هەینی ( 20ـی حوزەیرانی 2025 ) گازی باکوور لە نێو یاریگای خۆی رووبەڕووی نەفتی وەسەت دەبێتەوە، سەرجەم یاریزانانی گازی باکوور بۆ یارییەکە ئامادەن تەنها ئەحمەد سەڵاحی ناوەراستکار نەبێت کە بەهۆی پێکانەوە ناتوانێ بەشداری بکات.

ئەم یارییە چارەنووسسازە بۆ گازی باکوور، بە سەرکەوتن لەم یارییەدا یانەکەی کەرکوک بە فەرمی لە ریزی خولی نایابی عێڕاق دەمێنێتەوە بۆ وەرزی داهاتوو، گازی باکوور 43 خاڵی هەیە لە ریزبەندی 14 دێت، نەفتی ناوەڕایتیش کێبڕکێی مانەوە دەکات بە 37 خاڵ لە رێزبەندی 18 دێت، لە ئەگەری یەکسان بوونی گازی باکوور و شکستی ئیتیساڵات بەرامبەر کازمیە، گازی باکوور بە فەڕمی لە خولی نایابی عێڕاق دەمێنێتەوە.

پێشمەرگەی سلێمانیش کە مانەوەی لە خولەکە مسۆگەر کردووە لە یاریگای فەرماندەیی رووبەڕووی حوسێن دەبێتەوە، پێشمەرگە 47 خاڵی هەیە لە ریزبەندی هەشتەم دێت، حوسێن بە 42 خاڵ لە ریزبەندی 13ـەی خولی نایابی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button