
یاریگا –
یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی نزیكه له یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی دوومی هاوینه و ده‌یه‌وێت یاریزانێكی باڵی راستی به‌رگری بگوازێته‌وه.
رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگ، رۆدی گالێتی له هه‌ژماری خۆی له ئێكس رایگه‌یاندووه، بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ ڤاندرسنی یاریزانی به‌رازیلی و یانه‌ی مۆناكۆ گفتوگۆی كردووه، به‌م نزیكانه یه‌كه‌م ئۆفه‌ری فه‌رمی پێشكه‌شی یاریزانه به‌رازیلیه‌كه ده‌كات.
گالێتی ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، ئۆفه‌ره‌كه‌ی بارسێڵۆنا بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه به‌رازیلیه‌كه 30 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت و تاكو ئێستا هیچ یانه‌یه‌ك ئۆفه‌رێكی له‌م شێوه‌ی پێشكه‌ش نه‌كردووه، مۆناكۆش نزیكه له‌وه‌ی به‌م ئۆفه‌ره رازی بێت و یاریزانه‌كه ببێته دووه‌م گرێبه‌ستی هاوینه‌ی تیپه كاتالۆنیه‌كه.
🚨🔥 Barcelona have promised to submit a ~€30m bid for Vanderson, matching AS Monaco’s valuation.
‼️ No other offers on the table yet.
⏳ Official talks set to start soon: FCB ready to move first for Brazil’s starting RB.
🤝 @valentinfurlan_ https://t.co/ZEIaxaBitg
— Rudy Galetti (@RudyGaletti) June 18, 2025
بارسێلۆنا یه‌كه‌م گرێبه‌ستی هاوینه‌ی له‌گه‌ڵ خوان گارسیای گۆڵپارێزی ئیسپانی بوو، یانه‌كه ده‌یه‌وێت له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هێلی به‌رگری گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانێكی باڵ واژۆ بكات و ڤاندرسن بژارده‌ی یه‌كه‌می تیپه‌كه‌یه و زۆر نزیكن له رێكه‌وتن.
بڕیارە بەم نزیکانە گفتوگۆی فەرمی نێوان هەردوو یانە دەستپێبکات، چونکە تیپه كاتالۆنیه‌كه هەوڵدەدات بە زووترین کات گرێبەستەکە تەواو بکات، چونكه له 13ی تەمموز یاریزانه‌كان دەگەڕێنەوە بۆ راهێنانەکان وەک ئامادەکاریی بۆ وەرزی نوێ ده‌ست پێده‌كه‌ن، بڕیارە لە 24ـی تەمموزدا یانه‌كه گەشت بۆ ژاپۆن بکات و یەکەم یاری دۆستانە بكات، ئەمەش لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانه بۆ وه‌رزی نوێ.