
یاریگا –
ریال مەدرید قەیرانی جێبەجێکردنی لێدانی سزای هەیە، بە درێژایی ئەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان یاریزانانی یانە ئیسپانییەکە 7 لێدانی سزایان فەوتاندووە.
ئەم وەرزە ریال مەدرید بە دەستی کێشەی فەوتاندنی لێدانە سزایەکان دەناڵێنێت، یاریزانانی یانە مەدریدییەکە لەکۆی 19 لێدانی سزا 7ـی فەوتاندووە، هەر یاریزانێک تاقی دەکرێتەوە، لێدانی سزا دەفەوتێنێت.
لەو 7 پێناڵتییەی یاریزانانی ریال مەدرید فەوتاندوویانە، کیلیان ئێمباپێ 3 پێناڵتی، ڤینیسیوس جونیۆر 2 پێناڵتی، جود بێڵینگهام 2 پێناڵتی فێدریکۆ ڤالڤێردی 1 پێناڵتییان فەوتاندووە، کە ناوەڕاستکارە ئۆرۆگواییەکە نوێترین یاریزان بوو لە مۆندیالی یانەکان لە یاریی بەرامبەر هیلال لێدانی سزای فەوتاند.
چابی ئەڵۆنسۆ راهێنەری نوێی ریال مەدرید دەبێت چارەسەری ئەم کێشەیەی ریال مەدرید بکات، کە بە درێژایی ئەم وەرزە مەدریدییەکان پێیەوە دەناڵێنن، لەکاتێکدا بارسێلۆنای رکابەرییان لەم وەرزە هیچ پێناڵتییەکیان نەفەوتاندووە و هەر 10 لێدانە سزایەکەیان گۆڵ کردووە.