چاوەڕواننەکراو؛ چابی ئاڵۆنسۆ بۆ یارییەکەی هیلال بڕیارێکی گرنگ دەدات
گولەر متمانەی ئاڵۆنسۆی بەدەستهێناوە..

یاریگا –
چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ریال مەدرید بەنیازە لە یەکەم یاریی لەگەڵ یانەکەی یاریی بە ئاردا گولەر بکات.
ئەمشەو کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر، لە یارییەکانی گەڕی یەکەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی یانەکان ریال مەدرید رووبەڕووی هیلالی سعوودی دەبێتەوە.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، چابی ئاڵۆنسۆ، بەرژدی بیر لەوە دەکاتەوە بۆ یارییەکەی بەرامبەر هیلال بەشێوەی سەرەکی یاریی بە ئاردا گولەر، ناوەڕاستکاری تورکی یانەکەی بکات.
🤯 La última locura de Arda Güler en el Real Madrid que dejó a Modric alucinado: tienen que verlo pic.twitter.com/ylVr3Diz0t
— Diario AS (@diarioas) June 18, 2025
رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، گولەر لە مەشقەکان زۆر چالاک دەردەکەوێت، سەرنجی راهێنەرە ئیسپانییەکەی بۆخۆی راکێشاوە و بەهۆی ئاستە بەرزەکەی هەر لە ئێستاوە متمانەی ئاڵۆنسۆی بەدەستهێناوە. ئەمەش بەپێچەوانەی سەردەمی کارلۆ ئانچێلۆتی، کە بەتەواوی گولەری پشتگوێخستبوو.
یاریزانە 20 ساڵانییەکە لە هاوینی 2023 بەبڕی 24 ملیۆن یۆرۆ لە فەنەرباچێی تورکییەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد.
لە یەکەم وەرز تەنیا بەشداریی 12 یاریی کرد، بەشێوەیەکی گشتی تەنیا 440 خولەک یاریی کرد و شەش گۆڵی کرد.
لە وەرزی رابردوو بەهۆی پێکانی زۆربەی یاریزانانی تیپەکە دەرفەتی زیاتر بۆ گولەر رەخسا و بەشداریی 43 یاریی کرد، بەشێوەیەکی گشتی 1.775 خولەک یاریی کرد، 5 گۆڵی کرد و 9 گۆڵی دروستکرد.
پریڤیوی یاریی ریال مەدرید V هیلال؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو