بایرن میونشن لە گواستنەوەی ویڵیامس بێهیوا دەبێت و دوو یاریزانی دیکە دەکاتە ئامانج
سەرنجی باڤارییەکان لەسەر هێڵی پێشەوەیە..

یاریگا –
دوای بێهیوابوون لە گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامس، ئەستێرەی ئیسپانی یانەی ئاتلێتیک بیلباو، بایرن میونشن دوو یاریزانی دیکە دەکاتە ئامانج.
تۆڕی سکای ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی نزیکبوونەوەی نیکۆ ویڵیامس لە بارسێلۆنا، بایرن میونشن بڕیاریداوە گرێبەست لەگەڵ کۆدی خاکپۆ، هێرشبەری لیڤەرپوول و کاۆرو میتۆما، ناوەڕاستکاری بڕایتن واژۆ بکات.
🚨 Bayern Munich want to sign Cody Gakpo and Kaoru Mitoma after missing out on Nico Williams.
(Source: @SkySportDE) pic.twitter.com/UYDYz8gok7
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) June 18, 2025
سانتی ئاونا رۆژنامەنووسی فەڕەنسی لە ماڵپەڕی فووت مێرکاتۆ ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا و نیکۆ ویڵیامس لەبارەی رێککەوتنێکی پێشوەختە گەیشتوونەتە رێککەوتن، هێرشبەرەکەی ئاتلێتیک بلباو بۆ ماوەی شەش ساڵ گرێبەست لەگەڵ بلاوگرانا واژۆ دەکات، کە ئەو ئەستێرە ئیسپانییە ئامانجێکی سەرەکی باڤارییەکان بوو.
بایرن میونشن لەم هاوینە هەوڵێکی زۆری بۆ فلۆریان ڤیرتز، ئەستێرەی بایەر لیڤەرکوزندا، بەڵام ئەستێرە ئەڵمانییەکە لیڤەرپوولی هەڵبژارد.
لە کەیسی نیکۆ ویڵیامسیش هەمان سیناریۆ دووبارە بووەوە و نیکۆ بارسێلۆنای بەسەر یانە ئەڵمانییەکە هەڵبژارد.
بایرن میونشن بەهۆی بەڕێکردنی تۆماس مۆلەر و رۆیشتنی لیروێ سانێ و ماتیاس تێل لە هێڵی پێشەوە پێویستی بە چەند یاریزانێکی نوێیە و لەم هاوینە بەلای کەم دوو یاریزانی هێڵی پێشەوە دەگوازێتەوە.
تەواو؛ بارسێلۆنا بۆمبە گەورەکەی لە مێرکاتۆی هاوینە تەقاندەوە