گرنگترینمۆندیالی یانەکان

پریڤیوی یاریی ریال مەدرید V هیلال؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ جامی جیهانی یانەكان بۆ ریال مەدرید دەستپێدەكات و لە یەكەم یاریی خۆیدا رووبەرووی هیلال دەبێتەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدریدی ئیسپانی و هیلالی سعوودی لە یاریگای هارد رۆک رووبەرووی یەک ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی مۆندیالی یانەكان.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ریال مەدرید پاڵەوانی وەرزی رابردووی سوپەری ئەوروپا و هیلالی پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

ریال مەدرید دەیەوێت بە راهێنەرایەتیكردنی چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری نوێی یانەكە و یاریزانە نوێیەكانی ترێنت ئالێكساندەر ئارنۆڵد و دین هاوسن ببێتە یەكەم یانە كە بە شێوازە نوێیەكەی مۆندیالی یانەكان بەدەستبهێنێت.

لەبەرامبەردا هیلال بە راهێنەرایەتیكردنی سیمۆنی ئینزاگی و راهێنەری پێشووی ئینتەر میلان و بە كۆمەڵێك ئەستێرەوە دەیانەوێت رووبەڕووی ریال مەدرید ببنەوە.

ریال مەدرید و هیلال پێشتر تەنیا یەک جار رووبەڕووی یەک بوونەتەوە لە یاریی كۆتایی مۆندیالی یانەكانی ساڵی 2023 بە وەشانە كۆنەكەی رووبەروو بوونەوە و ریال مەدرید بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لە هیلالی بردەوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ریال مەدرید بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی ئێندریک ، مێندی، میلیتاو و ئالابا بێبەش دەبێت و گومان لە بەشداریكردنی كیلیان ئێمباپێ ، رودیگەر كاماڤینگا و كارڤاخال دەكرێت.

هیلال بە بێ ئەلێكساندەر میترۆڤیچ ، كایۆ سیزار و یاسر شەهرانی رووبەرووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید

كۆرتوا

گارسیا، هاوسن، ئاسینسیۆ، ترێنت

ڤاڵڤێردی، چوامینی، جود بێڵینگهام

ڤینیسیوس ، رۆدریگۆ، ئاردا گولەر

پێکهاتەی پێشبینیکراوی هیلال

یاسین بونۆ

خەلیفە دۆسەری، كۆلیبالی، بلەیهی

كانسێلۆ، نێڤێس، ساڤیچ، لۆدی

ماڵكۆم، لیۆناردۆ، دۆسەری

بابەتی زیاتر

Back to top button