عێراقکوردستان

بەبێ ئامادەبوونی دوو ئەستێرەی تیپەکەی، نەورۆز میوانداری کەربەلا دەکات

کەربەلا شکست بهێنێت بە فەرمی دادەبەزێت

Yariga App

یاریگا –

نەورۆز لە یاریگای خۆی بەبێ ئامادەبوونی دوو ئەستێرەی تیپەکەی رووبەڕووی کەربەلا دەبێتەوە.

لە گەڕی 36ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، چوارشەممە ( 18ـی حوزەیرانی 2025 ) کاتژمێر 9:30ـی شەو نەورۆز میوانداری کەربەلا دەکات، ئەم یارییە تا ڕادەیەک بۆ نەورۆز زەحمەت دەبێت چونکە شکستی کەربەلا لەم یارییەدا واتا دابەزینی یانەکە بۆ ریزی خولی نایابی عێڕاق.

بۆ ئەم یارییە نەورۆز لە توانای هەر دوو یاریزانی پیشەگەری تیپەکەی کلاودیۆ ئۆلیڤێڕای بەرازیلی و محەمەد زوریقاتی ئوردنی بێبەش دەبێت، بە هۆی نەشتەرگەریشەوە  ئەم وەرزە بۆ راستگۆ فەریقی ناوەڕاستکار کۆتایی هاتووە، بە پێچەوانەوە لەم یارییە توانای ئێندفرێکی ئێفیۆنگی نەیجیری و هانی شاکری گۆڵپارێزی بۆ دەگەڕێتەوە.

لە مێژوودا نەورۆز و کەربەلا شەش یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، سوورپۆشەکانی سلێمانی لە سێ یارییدا بڕاوە بوون و کەربەلاش دوو یاریی سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە یارییەکیش یەکسان بوونە، نەورۆز نۆ گۆڵی کردووە و کەربەلا پێنج گۆڵی تۆمار کردووە.

بە کۆکردنەوەی 46 خاڵ نەورۆز لە ریزبەندی 11 دێت و گەڕی داهاتووش بەرامبەر دهۆک یاریی دەکات، کەربەلا 22 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 19ـەو پێش کۆتایی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button