سعوودیە

فەرمی: بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نەسڕ لە کارەکەی دوورخرایەوە

Yariga App

یاریگا –

نەسڕی سعودی دوای شکستەکانی لەم وەرزە تووشی بوو، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە گۆڕانکاری لە بەشە جیاوازەکانی یانەکەیدا بکات.

ماجد جومعان سرور، بەڕیوبەری جیبەجێکاری نەسڕ ئاشکرای کردووە کرد کە بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە کارەکەی دوورخراوەتەوە. ناوبراو لە پەیامێکدا بۆ هاندەرانی نەسڕ نووسی:

هاندەرانی خۆشەویستی نەسڕ، خۆشەویستی و دڵسۆزی و راستگۆیی ئێوە لەلام زۆر بەنرخە، ئەمڕۆ بە شێوەیەکی ناپڕۆفیشناڵ و نەگونجاو و قبوڵنەکراو ئەرکەکەم لە یانەکە کۆتایی پێهات.

لە درێژەی قسەکانیدا بەڵێن دەدات کە بۆ مافەکانی خۆی لەگەڵ یانەکەدا دەجەنگێت و دەڵێت:

پرۆسەیەکی یاسایی لەنێوان من و ئیدارەی یانەکەدا دەست پێدەکات و راستیەکان ئاشکرا دەبن.

شایەنی باسە، نەسر نەیتوانی بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا سەربکەوێت، کە پێدەچێت ببێتە هۆکارێک بۆ دوورخستنەوەی ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری یانەکە. هەروەها پێشبینی دەکرێت گۆڕانکاری گەورە لە پێکهاتەکەدا بکرێت، بەڵام پێدەچێت کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە تیپەکەدا بمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button