ئینگلتەراگرنگترین

باوکی کێرکێز سه‌باره‌ت به‌ چوونی كوڕه‌كه‌ی بۆ لیڤه‌رپوول هه‌مووشتێك ئاشكرا ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

سێباستیان کێرکێز، بریکار و باوکی میلۆس کێرکێزی یاریزانی بۆرنمۆس دوایین پێشهاتەکانی سەبارەت بە گواستنەوەی کوڕەکەی بۆ لیڤه‌رپوول ئاشکرا دەکات.

پێشتر نیکۆلۆ شیرا ئاشکرایکردووە، لیڤەرپوول لەگەڵ میلۆس کێرکێز گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ ماوەی پێنج ساڵ ئەو بەرگریکارە چەپە دەباتە ریزەکانی و تاوەکو هاوینی 2030 گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارەکەی بۆرنمۆس واژۆ دەکات، کە ئەو بەرگریکارە لەپێناوی لیڤەرپوول سێ ئۆفەری دیکەی رەتکردەوە.

تەواو؛ لیڤەرپوول دووەمین گرێبەستی لەم هاوینە یەکلایی کردەوە


لیڤەرپوول هەوڵدەدات پێکهاتەکەی بەهێز بکات وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی نوێ، بە ئامانجی ڕکابەریکردن لەسەر نازناوی چامپیۆنزلیگ و پریمەرلیگ.

لیڤەرپوول لەم هاوینەدا جێریمی فریمپۆنگی لە یانەی بایرلیڤەرکوزن بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ کرد، ئەمە جگە لە گواستنەوەی ئارمین پێچی گۆڵپارێزی لاوی هەنگاری.

لە لێدوانێکیدا بۆ ئیندێریکتنۆ، سیباستیان کێرکێز باوكی یاریزانه‌كه‌ ده‌ڵێت، لیڤەرپوڵ تاکە شوێنه‌ و كوڕه‌كه‌م ئامانجیه‌تی له‌و یانه‌یه‌ یاریی بكات‌، ناچینە هیچ شوێنێکی تر، لەگەڵ هیچ یانەیەکی دیکەش دانوستان ناکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو شتێک لەنێوانماندا كۆتایی هاتووه‌ مەرجی کەسی، تەنها پێویستە هەندێک وردەکاری كه‌م ماوه‌، بەڵام لە کۆتاییدا تەواو دەبێت.

کێرکێز وەرزی رابردوو 41 یاری لەگەڵ بۆرنمۆس لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان كرد و دوو گۆڵی تۆمارکرد و 6 ئەسیستیشی کرد.

بەپێی هەواڵی میدیا به‌ریتانیا، پێشبینی دەکرێت گواستنەوەی کێرکێز بۆ لیڤەرپوول لە نێوان 35 بۆ 45 ملیۆن یۆرۆ تێچووی بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button