ئیسپانیاگرنگترین

چابی ئاڵۆنسۆ هۆشداریی تووند بە سەرجەم یاریزانانی تیپەکەی دەدات

هەر یاریزانێک رانەکات، یاریی ناکات

Yariga App

یاریگا –

چابی ئاڵۆنسۆ هۆشداریی تووند بە سەرجەم یاریزانەکانی دەدات و پێویستە هەمووان رێنماییەکانی وەک خۆی جێبەجێ بکەن.

ماڵپەڕی کادینا سێر بڵاویکردووەتەوە، چابی ئاڵۆنسۆ لە دوایین مەشقەکانی ریال مەدرید هۆشداری بە سەرجەم یاریزانەکانی داوە و بەروونی پێی راگەیاندووەن، هەر یاریزانێک بەردەوام رانەکان ئەوا یاریی پێناکات.

ئاڵۆنسۆ بە هێرشبەرانی تیپەکەی گوتووە، دەبێت بەردوام رابکەن و نابێت هەر چاوەڕوانی تۆپ بن، پێویست ناکات وەک بەرگریکارەکان رابکەن، بەڵام دەبێت بەردەوام فشار لەسەر بەرگریکاران دروست بکەن و رێگە نەدەن بەئاسودەیی یاریی بکەن.

ئاڵۆنسۆ لە پەیامێکی گشتگیر بە سەرجەم یاریزانەکانی گوتووە پێویستە بۆ هەموو تۆپێک رابکەن، دەبێت بەردەوام فشار لەسەر یاریزانانی تیپی بەرامبەر دروست بکەن، نابێت هەر چاوەڕوانبن تۆپیان پێبگات بۆ ئەوەی گۆڵ بکەن، بەڵکو پێویستە لە تیبۆ کۆرتواوە تاوەکو دوایین هێرشبەر بەردەوام بەدوای هەموو تۆپێک رابکەن، هەر یاریزانێکیش رانەکات جارێک ئاگادار دەکرێتەوە و لەجاری دووەم چیدیکە لەپێکهاتەی سەرەکی نابێت.

هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، راهێنەرە ئیسپانییەکە بڕیاریداوە لە جامی جیهانی یانەکان بەشێوەی سەرەکی پشت بە ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد و دین هاوسن ببەستێت، کە هەردوو بەرگریکارەکە لەم هاوینە پەیوەندییان بە یانەکە کردووە.

چوارشەممەی داهاتوو 18ـی حوزەیران، ریال مەدرید لە یەکەم یاریی خۆی لە جامی جیهانی یانەکان کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر لە یاریگای هارد رۆک رووبەڕووی هیلالی سعوودی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button