عێراقکوردستان

کام دوو یانە لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاقەوە بۆ خولی نایاب دابەزین؟

بە فەرمی حدوود دابەزی بۆ ریزی خولی نایابی عێڕاق

Yariga App

یاریگا –

یانەی حدوود بە فەرمی بۆ خولی نایابی عێڕاق دابەزی و نەفتی بەسڕەش دوای شکستی بەرامبەر زاخۆ بە رێژەیەکی زۆر پلەی ئۆف دەکات.

دوای ئەوەی بەرامبەر کەربەلا تووشی شکست هات لە گەڕی 35ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، کەربەلا بە 22 خاڵ لە ریزبەندی 19ـەی خولەکە مایەوە، سێ یاریی داهاتوو پێویستە کەربەلا سەرکەوێت و نەفتی بەسڕەش لە هەرسێ یارییدا شکست بهێنێت ئەوا کەربەلا لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دەمێنێتەوە.

حدوود بە 18 خاڵ لە ریزبەندی 20ـەم و کۆتایی ریزبەندی خولەکە دێت و بە فەرمی دابەزی بۆ خولی نایابی عێڕاق بۆ وەرزی 2025 _ 2026، حدوود لە 35 یارییدا پێنج سەرکەوتن و سێ یەکسان بوون و 27 شکستی هەبوو.

نەفتی بەسڕە لە سێ یاریی داهاتوودا یەک سەرکەوتنی پێویستە بۆ ئەوەی لە پلەی ئۆف لەگەڵ خاوەنی ریزبەندی سێیەمی خولی نایابی عێڕاق یاریی بکات، براوە لەم یارییەدا لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بۆ وەرزی 2025 _ 2026 یاریی دەکات، نەفتی بەسڕە لە 35 یارییدا حەفت سەرکەوتن و هەشت یەکسان بوون و 20 شکستی هەیە و بە29 خاڵ لە ریزبەندی 18ـەی خولەکە دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button