ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌

باوکی نێیمار داهاتووی ئەستێرە بەڕازیلییەکەی یەکلایی کردەوە

نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی

Yariga App

یاریگا –

نێیمار گرێبەستەکەی لەگەڵ سانتۆس درێژ دەکاتەوە. ئەم هەواڵە چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا لەلایەن باوک و بەڕێوبەری کارەکانی پشتڕاستکرایەوە.

نێیمار سینیۆر باوکی نێیمار داسیلڤا ئاماژەی بەوەکرد، هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی لەگەڵ دەستەی کارگێڕی سانتۆس رێکبکەوێت. هێرشبەرە تەمەن 33 ساڵەکە تا 30ی حوزەیران گرێبەستی لەگەڵ سانتۆس هەیە، بەڵام داهاتووی نادیارە بەهۆی پێکانەوە کە ئاستەنگی بۆ دروستکردووە و نەیتوانیوە بەردەوام یاری بکات.

نێیمار سانتۆس سینیۆر، باوکی ئەستێرە بەڕازیلییەکە دەڵێت:

ئێمە دەمانەوێت بمێنێتەوە، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ گەیشتن بەو ئامانجە. ئۆفەرمان لە یانەکانی ترەوە پێگەیشتووە، بەڵام رەتمانکردەوە، چونکە دەمانەوێت نێیمار کاتێکی زیاتری هەبێت بۆ چاکبوونەوە لە پێکانەکانی، شەش مانگی داهاتوو زۆر گرنگ دەبێت بۆی.

لەگەڵ ئەوەشدا نێیمار رەخنەی زۆری لێ گیراوە کە لە کاتی چاکبوونەوەیدا بەشداری لە کەرنەڤاڵی ریۆ و لە “کینگز لیگ”دا کردووە.

دوای ماوەیەکی کورت لە سعودیە لەگەڵ هیلال، کە بەهۆی پێکانێکی سەختی ئەژنۆی (تەنیا 7 یاری لە ماوەی 17 مانگدا)، نێیمار گەڕایەوە بۆ سانتۆس، کە لە ساڵی 2011دا نازناوی جامی لیبێرتادۆرێسی بردبووەوە پێش ئەوەی بچێتە بارسێلۆنا، بەڵام تەنیا 4 یاری لە خولی بەڕازیلی کرد، بەبێ ئەوەی گۆڵ تۆماربکات، و لە 7 یاری پێشبڕکێی ناوچەیی ساوپاولۆ 3 گۆڵی تۆمارکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button