عێراقکوردستان

رێککەوتن؛ یاریزانانی کوردی یانەی ناسڕییە دەگەڕێنەوە ریزی یانەکە

گرێبەستی نوێ لە نێوان یاریزانەکان و دەستەی کارگێڕی دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

دەستەی کارگێڕی نوێی ناسڕیە لەگەڵ یاریزانە رۆشتووەکانی یانەکە گەیشتۆتە رێککەوتن و سەرجەمیان دەگەڕێنەوە ریزی یانەکە.

دوای ئەوەی 16 یاریزان بە هۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانیان ریزی تیپەکەیان جێهێشت و سکاڵایان تۆمارکرد، دوای گۆڕینی سەرۆک و بەشێک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ناسڕییە، بەڵێن بە یاریزانەکان دراوە مووچه و شایستە داراییەکانیان پێدەدرێت و پێویستە بە زووترین کات بگەڕێنەوە ریزی تیپەکە.

یاریزانە کوردەکان سکاڵایان تۆمار کرد و سەرکەوتنیان لە سکاڵاکە بەدەستهێنا، دەبوو تاوەکو 19ـەی ئەم مانگە ناسڕییە شایستە داراییەکانی یاریزانەکان بدات بەبڕیاری دادگا، بە پێچەوانەوە یانەکە تووشی کێشەی یاسایی دەهات و ئەگەری هەبوو سڕ بکرێت لە گرێبەست کردن لەگەڵ یاریزانی نوێ.

دەستەی نوێی کارگێڕی ناسڕییە بە ڕێکەوتن و گرێبەستی نوێ لەگەڵ یاریزانە کوردەکان پێکهاتوون و یاریزانەکان بۆ ماوەی مانگێکی تر گرێبەستیان نوێ دەکەنەوە لەگەڵ یانەکە، دواتر مووچە و شایستە داراییەکانی پێشووتر و مووچەی ئەم مانگەش بە یاریزانەکان دەدرێت، بۆیە لە دوو رۆژی داهاتوو سەرجەم یاریزانە کوردەکان پەیوەندی بە یانەکە دەکەنەوە.

هەر یەک لە بارزان شێرزاد و هەرێم تەحسین و هەردی سیامەند و روان محەمەد و سەفەر سلێمان و دلێر حاتەمی گۆڵپارێز لە ریزی ناسڕییە یاریی دەکەن، ناسڕییە هەرەشەی دابەزینی لەسەرە بۆ خولی پلەیەکی عێڕاق و 39 خاڵی هەیە لە ریزبەندی 15ـەی خولی نایابی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button