ئاسیاعێراقمۆندیالی 2026

گراهام ئاڕنۆڵد: یارییەکەی ئوردن بۆ ئێمە گرنگە و دۆستانە نیە

عێڕاق لە یاریگای عەمان رووبەڕووی ئوردن دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

گراهام ئاڕنۆڵد راهێنەری هەڵبژاردەی عێڕاق باس لە گرنگی یارییەکەی بەرامبەر ئوردن دەکات و دەڵێت دۆستانە نیە و بۆ ئێمە گرنگە.

سێ شەممە ( 10ـی حوزەیرانی 2025 ) لە دوا یاریی کۆمەڵەی دووەمی یارییەکانی پاڵاوتنی جامی جیهانی 2026، لە یاریگای عەمانی نێودەوڵەتی هەر دوو هەڵبژاردەی ئوردن و عێڕاق رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، گراهام ئاڕنۆڵد راهێنەری هەڵبژاردەی عێڕاق لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا باسی لە گرنگی یارییەکە کرد و گوتی:

ئامادەکاریمان بۆ یارییەکانی پاشکۆ لەم یارییەوە دەستپێدەکات، بۆیە دەمانەوێت ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنین، ئەنجامی یاریی ئوردن بۆ ئێمە گرنگە و وەک یاریی دۆستانە نیە، هەر یاریزانێک درێسی هەڵبژاردەی عێڕاق بپۆشێت پێویستە بەیانی بیر لە سەرکەوتن بکاتەوە، من لێرەم بۆ ئەوەی بۆ دووەمجار خەونی عێڕاقیەکان بەدی بهێنم و هەڵبژاردەکە بگەینمە مۆندیال، باوەڕیشم وایە ئەم کارە دەکەین چونکە متمانەم بە یاریزانەکان هەیە.

دەربارەی پێکانی حوسێن عەلی یاریزانی بەرگری هەڵبژاردەی عێڕاق، راهێنەرە ئوستڕالیەکە رایگەیاند:

پێکانەکەی حوسێن عەلی بەرەوباشی دەچێت و دوێنێ بەشداری مەشقەکانی کردووە، ئەمڕۆش لە دوایین مەشقی خۆمان چاودێری دەکەین و دواتر بڕیاری کۆتایی دەربارەی بەشداریکردنی لە یارییەکەی ئوردن دەدەین.

ئوردن بە فەرمی بە 16 خاڵ سەرکەوتنی بۆ مۆندیالی 2026 مسۆگەر کردووە دوای سەرکەوتنی لە یاریی رابردوو بەرامبەر عومان، عێڕاقیش بە 12 خاڵ بە فەرمی سەرکەوتنی بۆ پاشکۆی پاڵاوتن مسۆگەر کردووە کە بریارە لە مانگی سێبتێمبەر یارییەکانی بەڕێوەبچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button