دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ ئۆسیمین جارێكی دیكە هیلالی رەتكردەوە و ریال مەدرید ناوەڕاستكارێكی دەوێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
لیڤەرپوول ئۆفەرێكی گەورەتر بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەک پێشكەش دەكات، ئێڤەرتن یاریزانێكی مانچێستەر سیتی دەوێت و ریال مەدرید بۆ بەدەستهێنانی ئەستێرەیەک ركابەری ئارسیناڵ دەكات.
لیڤەرپوول ئۆفەرێک بە بەهای 118 ملیۆن پاوەند و گۆڕانكاری بۆ بەدەستهێنانی فلۆریان ڤیرتز پێشكەش دەكات، دوای ئەوەی بایەر لیڤەركوزن ئۆفەری 113 ملیۆن پاوەندەكەی رەتكردەوە – دەیلی مەیڵ.
ئێڤەرتن دەیەوێت بە خواستن جاك گرێلیش ئەستێرەی مانچێستەر سیتی بگوازێتەوە ریزەكانی – دەیلی مەیڵ.
ریال مەدرید كۆتا هەوڵی خۆی بۆ گواستنەوەی مارتن زوبیمێندی ئەستێرەی ئیسپانی یانەی ریال سۆسێداد دەدات كە لە پەیوەندیكردن بە ئارسیناڵەوە نزیكە – ئاس.
ئارسیناڵ كۆتا قۆناخی گفتۆگۆكردن بۆ گواستنەوەی بێنیامین شێشكۆ یاریزانی سلۆڤینی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی دەستپێدەكات – سكای سپۆرتس.
راسموس هۆیلوند هێرشبەری دانیماركی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دووپاتیكردەوە بیر لە جێهێشتنی یانەكەی ناكاتەوە – تۆک سپۆرت.
مایڵز لویس سكێڵی بڕیارە گرێبەستێكی نوێ لەگەڵ ئارسیناڵ واژۆ بكات، هەرچەندە ریال مەدرید هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەكەی دەدات – فووتبۆڵ ئینسایدەر.
بۆڕووسیا دۆرتموند ئۆفەرێكی چێڵسی بە بەهای 35 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی بیۆن گیتێنز رەتكردەوە و بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانەكەی داوای 50 ملیۆن یۆرۆ دەكات – سكای سپۆرتس.
چێڵسی ئامادەیە 15 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی مایك ماینان بە ئەیسی میلان بدات – سكای سپۆرتس.
ڤیكتۆر ئۆسیمین ئۆفەرەكەی هیلالی بە مووچەی ساڵانەی 30 ملیۆن یۆرۆ رەتكردەوە – فووتبۆڵ ئیتاڵیا.
جەیدن سانچۆ یەكێكە لەو یاریزانانەی كە هیلالی سعوودی بیر لە گواستنەوەی دەكاتەوە – فووت مێركاتۆ.
یەكێتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا دەیەوێت كڵاودیۆ رانیێری لە جێگای لوچیانۆ سپالێتی وەک راهێنەری هەڵبژاردەكەی دەستنیشان بكات – فووتبۆڵ ئیتاڵیا.