جیهانگرنگترین

نزیکەی چارەکە سەدەیەکە رۆناڵدۆ نازناو دەباتەوە

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە سەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ توانیان بە لێدانی یەکلاکەرەوە بەسەر ئیسپانیادا سەربکەون کاتێک هەردوو گێمی ئاسایی و دوو چارەکی زیادکراویش 2-2 بۆ هەردوولا کۆتایی هات.

لە یارییەکەدا رۆناڵدۆی کاپتنی مێژوویی پۆرتوگالییەکان توانی لە خولەکی 61 ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە و هیوا بۆ هاوتیمەکانی بگەڕێنێتەوە.

ڤیدیۆ: گۆڵەکەی کریستیانۆ بەرامبەر ئیسپانیا

ئەگەرچی بەهۆی پێکانەوە لە چەند خولەکی پێش فیکەی کۆتایی بەناچاریی یاریگای جێهێشت، بەڵام گۆڵەکەی بەس بوو تا کاتە بگاتە لێدانە یەکلاکەرەوەکان و سەرکەوتن بەدەستبهێنن و جامەکە بەرز بکاتەوە. بەوەش نازناوێکی دیکەی خستە نێو گەنجینەی نازناوە زۆروزەوەندەکانی کاروانی وەرزشی خۆی.

کاروانی یەئەفسانەکەی مادێرا  بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2022 لەگەڵ سپۆرتینگی وڵاتەکەی کاروانی دەستیپێکرد و هەر لەگەڵ ئەوانیش یەکەمین نازناوی پیشەگەرێتی خۆی بردەوە کاتێک بوونە پاڵەوانی جامی پۆرتوگال.

رۆناڵدۆی 17 ساڵان و  هاوتیمەکانی لە سپۆرتینگ ساتی بەرزکردنەوەی جامی  پۆرتوگال

ئەوە بۆ دۆن تەنها دەستپێکێک بوو. لە گەشتەکەی مانچێستەر یونایتددا وەک دیاردەیەک خۆی سەلماند و لە ریال مەدریدیش هەرزوو دەستیکرد بە تێکشاندنی ژمارەکان. بەوەشەوە نەوەستا و خولی ئیتاڵیشی لەگەڵ یوڤێنتوس تاقیکردەوە و لەوێش نازناوەکانی چنیەوە پێش ئەوەی رووبکاتە نەسڕی سعوودی.

کریستیانۆی تەمەن 40 ساڵ کە پێسیترش لە ساڵی 2016 یۆرۆ و، سێ ساڵ دواتریش یەکەم نەیشنزلیگی بۆ وڵاتەکەی بردبووەوە، ئەم نازناوەی ئێستا دەبێتە سێیەمین نازناو نەک تەنها لە مێژووی خۆی لەگەڵ پۆرتوگال، بەڵکوو بە درێژایی تەواوی مێژووی هەڵبژاردەکە.

بەوەش واتا نێوانی یەکەمین و دوایین نازناو بۆ ئەو ئەفسانەیە 23 ساڵ دەبێت، بە نزیکەی چارەکە سەدەیەک.

سەرکردەی پۆرتوگالییەکان چاوی لە بەشداریکردنی مۆندیالی ساڵی داهاتووە، ئەو تاکە نازناوەی کە لە گەنجینەکەیدا نابینرێت، رەنگە کۆتا وێستگەیشی بێت و چیتر لاپچینەکانی بۆ هەمیشە هەڵبگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button