بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یەکلایی بووەوە؛ جۆب بێڵینگهام دەبێتە گرانبەهاترین یاریزانی مێژووی یانەکەی

Yariga App

یاریگا –

جۆب بێڵینگهام سەندەرلاند جێدەهێڵیت و  یەکەمین ئەزموونی لە چامپیۆنشیپەوە دەگوازێتەوە بۆ یەکێک لە خولە بەهێزەکانی ئەوروپا.

جۆب کە برای جوود بێڵینگهامی ئەستێترەی پێشووی بۆروسیا دۆرتموند و ئێستای یانەی ریال مەدریدە، بە شوێنپێی برا گەورەکەیدا هەنگاو دەنێت و لەگەڵ دۆرتموند هەمووشتێکیان یەکلایی بووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، یانە ئەڵمانییەکە بڕی 33 ملیۆن یۆرۆی جێگیر دەداتە سەندەرلاند لەگەڵ 5 ملیۆنی دیکەی ئەگەری گۆڕانکارییەکان. جگە لەوەش، بڕی 15%ی مەرجی فرۆشتنییشی تێدا جێگیرکراوە.

رۆمانۆ نووسیویەتی کە ئەوە زۆترین بڕە پارەیە بۆ یاریزانێک لە مێژووی سەندەرلاندا تا ئێستا فرۆشرابێت. لەگەڵ ئەو راستیەی پێشتر 20 ملیۆن یۆرۆی کڕیارە ئەڵمانییەکەیان رەتکردبووەوە.

جۆبی تەمەن 19 ساڵ کە توانای هەیە لە هەردوو پێگەی ناوەڕاست و هێرشبەریش یاریی بکات، پێشتر تەنها لە بێرمینگهام یاریی کردووە. هاوشێوەی جوودی برای ویستی بۆندسلیگا بکاتە یەکەمین وێستگەی خۆی بۆ دەرکەوتن لەسەر ئاستی پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button