بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو، گەوهەرە ئەرجەنتینیەکە بۆ ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

فابریزۆ رۆمانۆ هەمووشتێکی لەبارەی پەیوەندیکردنی فرانکۆ ماستانتونۆ بۆ ریال مەدرید درکاند.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەنووسە کە تۆزێ پێش ئێستا لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردوەوە، بەهرەمەندە ئەرجەنتینیەکە بۆ ماوەی شەش ساڵ پەیوەدنی بە شاهانەکانی ئیسپانیاوە دەکات.

رۆمانۆ وردەکاریی زیاتری خستووەتەڕوو لەبارەی رێککەوتنی گرێبەستەکە و نووسیویەتی؛ تێچووی ئەو یاریزانە 17 ساڵیە 45 ملیۆن دۆلار دەبێت و بەشێوەی قیست دەدرێت بە ریڤەر پلەیت.

دەربارەی ئەوەی کەی ناوەڕاستکارەکە پەیوەندی بە ریزەکانی مەدریدەوە دەکات، سەرچاوە باوەڕپێکراوە ئیتاڵییەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئێستا یانەکەی فرانکۆ داوای ئەوە دەکات گەوهەرەکەیان بۆ یارییەکانی جامی جیهانی یانەکان لەگەڵیاندابێت و مانگی ئاب/ئۆگەست پەیوەندی بە ریالەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button