ئاسیاعێراقکوردستانمۆندیالی 2026
یاریزانێکی زاخۆ لەگەڵ هەڵبژاردەکەی گەیشتە مۆندیال

یاریگا –
یاریزانە ئەردەنیەکەی زاخۆ بۆ یەکەمجار لەگەڵ هەڵبژاردەکەی سەرکەوت بۆ مۆندیالی 2026.
محەمەد ئەبو عەشیش، یاریزانی هێلی بەرگری زاخۆ و هەڵبژاردەی ئەردەن بە فەرمی گەیشته مۆندیالی 2026، دوای سەرکەوتنە گەورەکەیان بەرامبەر عومان بە ئەنجامی 3 _ 0 بۆ یەکەمجار لە مێژوو بە کۆکردنەوەی 16 خاڵ هەڵبژاردەی ئەردەن گەیشتە مۆندیالی 2026.
محەمەد ئەبو عەشیش یاریزانی زاخۆ هەرچەندە لەم یارییە بەشداری نەکرد، بەڵام توانی مێژوو بنوسێتەوە لەگەڵ وڵاتەکەی بە گەیشتنیان بە گەورەترین پاڵەوانیەتی لەسەر ئاستی جیهان کە جامی جیهانیە.
ئەبو حەشیش وەرزی رابردوو لە نەفتی وەسەتەوە پەیوەندی بە زاخۆ کرد، پێشووتریش لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بۆ یانەکانی جەویە و زەوڕا یاریی کردووە.