ڤیرتز داوایەکی ئاڕاستەی بەرپرسانی لیڤەرپوول کردووە
لیڤەرپوول گەشبینە بەڵام ڤیرتز داواکارییەکی لەناکاوی هەیە

یاریگا –
گواستنەوەی فلۆریان ڤیرتز، ئەستێرەی بایەر لیڤەرکوزن بۆ لیڤەرپوول خەریکە کۆتاییدێت و ڤیرتز داوایەکی ئاڕاستەی یانە سوورپۆشەکە کردووە.
تاوەکو ئێستا لیڤەرپوول دوو ئۆفەری بۆ گواستنەوەی ڤیرتز پێشکەشکردووە و هەردووکی رەتکراونەتەوە، بەڵام رێدز لەگەڵ یاریزانەکە رێککەوتووە و پێدەچێت گواستنەوەکە لە دوو هەفتەی دیکەدا رووبدات.
لیڤەرکوزن داوای بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ دەکات و دووەم ئۆفەری لیڤەرپوول گەیشتبووە 130 ملیۆن یۆرۆ و دەستبەجێ رەتکرایەوە.
فلۆریان پلێتێنبێرگ، رۆژنامەنووسی سکای دۆچلاند روونیکردووەتەوە، ڤیرتز بە بەرپرسانی لیڤەرپوولی راگەیاندووە، دەیەوێت درێسی ژمارە 10 بپۆشێت، کە هەمان ژمارەی درێسەکەیەتی لە لیڤەرکوزن.
🚨🆕 Florian #Wirtz would like to wear the number 10 shirt at Liverpool FC. He currently wears it at Leverkusen as well and the number 17 shirt for Germany.
At the Reds, Alexis Mac Allister currently wears the number 10.#LFC are very optimistic about reaching an agreement with… pic.twitter.com/YYJlCJjiXh
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) June 2, 2025
ئەلێکس ماک ئالیستەر، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی لیڤەرپوول درێسی ژمارە 10 دەپۆشێت و لەوانەیە لەبەر حەزی ڤیرتز، دەستبەرداری ژمارەکەبێت.
پێشتر ئەستێرەکانی وەکو جۆ کۆڵ، فیلیپێ کۆوتینیۆ و سادیۆ مانێ درێسی ژمارە 10ی لیڤەرپوولیان پۆشیوە و لەگەڵ گواستنەوەی ماک ئالیستەر، ژمارەکەی پێدرا. لەسەر ئاستی مێژوویی یانەکەشدا، هەریەکە لە مایکڵ ئۆون، جەیمی رێدناپ، یان مۆڵبی، تێری مەکدێرمۆت و جۆن تۆشاک درێسەکەیان پۆشیووە.