
یاریگا –
رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ستایشی ئاستی چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری نوێی ریال مەدرید دەكات.
لە دوای كۆتاییهاتنی وەرز كارلۆ ئانچێلۆتی ریال مەدریدی جێهێشت و پەیوەندی بە هەڵبژاردەی بەڕازیلەوە كرد، چابی ئاڵۆنسۆ جێگای گرتەوە.
رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی و چابی ئاڵۆنسۆ لە بایرن میونشن 111 یارییان پێكەوە كردووە، لە 82 یاریی براوە بوون، 13 یاریی یەكسان بوون و 16 یارییش دۆڕاون.
Lewandowski: “I’m sure that Real Madrid will be a very dangerous team again next season under Xabi Alonso.” pic.twitter.com/7TkkrkwmVj
— Barça Universal (@BarcaUniversal) June 3, 2025
لیڤاندۆڤسكی لە چاوپێكەوتنێكیدا دەربارەی چابی ئاڵۆنسۆ گوتی:
زۆر باش چابی ئاڵۆنسۆ دەناسم، بەردەوام راهێنانمان پێكەوە دەكرد، دەمزانی رۆژێک دێت كە دەبێتە راهێنەر.
بۆ ریال مەدرید راهێنەرێكی زۆر باشە و دەتوانێت یارمەتی ئەو تیمە بدات، لەوانەیە پێوویستی بە كات بێت، بەڵام وەک راهێنە زۆر شت پێشكەشی ئەو یانەیە دەكات.
پێموایە دەبێت ئامادەبین بۆ رووبەرووبوونەوەیان، ئاسان نابێت. بەڵام لە كۆتاییدا دەبێت ئامادەبین.
ئەوەی ئانچێلۆتی كردوویەتی وەسف ناكرێت، چەندجارێک نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە. بەلام چابی ئاڵۆنسۆ لە سەرەتای كاری راهێنەرایەتیكردنیدایە، خوێنی نوێ دەهێنێت و گۆڕانكاری لە ژووری جل گۆڕیندا دەكات.
دڵنیام ریال مەدرید وەرزی داهاتوو تیمێكی زۆر مەترسیدار دەبێت.
وەرزی رابردوو ریال مەدرید بە راهێنەرایەتیكردنی كارلۆ ئانچێلۆتی نەیانتوانی هیچ نازناوێک ببەنەوە.