ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەیسی میلان خەون بە گواستنەوەی ئەستێرەیەک دەبینێت

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی خەون بە گواستنەوەی لوكا مۆدریچ ئەستێرەی كرواتی دەبینێت.

مۆدریچ لە ماوەی رابردوودا بەفەرمی رۆیشتنی لە ریزەكانی ریال مەدرید راگەیاند و لە دوای مۆندیالی یانەكان بەفەرمی ماڵئاوایی لەو یانەیە دەكات.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ،  ئیگلی تارێ، بەڕێوەبەری نوێی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی دەیەوێت ئەستێرە كرواتیەكە بگوازێتەوە یانەكەیان.

ناوی لوكا مۆدریچ لەسەر مێزی گفتۆگۆی یانە ئیتاڵیەكەیە و دەیانەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا بیگوازنەوە یانەكە.

لە دوای جێهێشتنی ریال مەدرید لوكا مۆدریچ چەندین ئۆفەری لەلایەن یانەكانی جیهانەوە وەرگرتووە، بەڵام یاریزانەكە نایەوێت پەلە لە بڕیارەكەی بكات و تاوەكو ئێستا داهاتووی یەكلایینەكردووەتەوە.

وەرزی رابردوو مۆدریچ لەگەڵ ریال مەدرید بەشداری 57 یارییكرد و توانی چوار گۆڵ بكات و نۆ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button