ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ سبەی بارسێلۆنا گرێبەستی ئەستێرەیەک رادەگەیەنێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە گواستنەوەی خوان گارسیا گۆڵپارێزی ئیسپانی یانەی ئیسپانیۆل نزیكە.

خوان گارسیا لە هاوینی 2021 لە تیمی دووەمی ئیسپانیۆلەوە بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی 2028 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی COPE، خوان گارسیا لە ماوەی چەند كاتژمێری داهاتوودا دەبێتە یاریزانی نوێی بارسێلۆنا.

ئاماژە بەوەشكراوە، خوان گارسیا و بارسێلۆنا گەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی و سبەی بەفەرمی گرێبەستەكە رادەگەیەندرێت.

ئەوەشخراوەتە روو، بارسێلۆنا بەهای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی خوان گارسیا بە ئیسپانیۆل دەدات كە بەهاكەی 25 ملیۆن یۆرۆیە.

گارسیا لەم وەرزەی لالیگا لەگەڵ ئیسپانیۆل بەشداری 38 یاریی كردووە و هەشت یاریی تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە و 51 گۆڵی لێكراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button