تەواو؛ هیلال ئەستێرەیەكی گەورە دەگوازێتەوە

یاریگا –
یانەی هیلالی سعوودی دەیەوێت تیۆ هێرناندێز ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی.
تیۆ هێرناندێز لە هاوینی ساڵی 2019 لە ریزەكانی ریال مەدریدەوە بە بەهای 22 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە ساڵی 2026 بەسەردەچێت.
🚨🔵🇫🇷 #SPL |
🔐 AC Milan and Al-Hilal have reached an agreement for Theo Hernandez. Deal around €30M
💰 The last offer from Al-Hilal is €15M per yeae for the player. Personal agreement have not yet been finalized.
❗️Theo Hernandez wants €20M per year@footmercato pic.twitter.com/Lug6JpICog
— Santi Aouna (@Santi_J_FM) June 2, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی سانتی ئاونا لە تۆڕی فووت مێركاتۆ، ئەیسی میلان و هیلال گەیشتنە رێككەوتنی كۆتایی بۆ گواستنەوەی تیۆ هێرناندێز.
ئاماژە بەوەشكراوە، هیلال ئۆفەرێكی بە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی تیۆ هێرناندێز پێشكەشی ئەیسی میلان كردووە.
ئەوەشخراوەتە روو، هیلال موچەی ساڵانەی 15 ملیۆن یۆرۆی پێشكەشی تیۆ هێرناندێز كردووە و هێشتا رێككەوتنە كەسییەكان یەكلایینەكراوەتەوە.
یاریزانە فەڕەنسیەكە داوای مووچەی ساڵانەی 20 ملیۆن یۆرۆ دەكات.
هیلال پێش مۆندیالی یانەكان دەیەوێت ریزەكانی یانەكەی بەهێز بكات و لە یەک كاتدا هەوڵی گواستنەوەی سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەری ئینتەر میلان، برۆنۆ فێرناندێس كاپتنی مانچێستەر یونایتد، ڤیكتۆر ئۆسیمین ئەستێرەی نایجێری و تیۆ هێرناندێز دەدات.
یانە سعوودیەكە لە مۆندیالی یانەكان لە كۆمەڵەی هەشتەم هاوشانی یانەكانی ریال مەدرید، سالزبۆرگ و پاچوكا دێت.
تیۆ هێرناندێز لە وەرزی 2024/25 لەگەڵ میلان بەشداری لە 49 یاریی كردووە و توانیویەتی پێنج گۆڵ بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.