ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

تۆتنهام شوێنگرەوەی پۆستێکۆگلو دەستنیشاندەکات

رووناکی سەوزی سەرۆک ماوە..

Yariga App

یاریگا –

تۆتنهام لەم هەفتەیە بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی پۆستێکۆگلو دەدات و شوێنگرەوەیەکی دەستنیشانکردووە.

رۆژنامەنووسی پێگەی گۆڵ ڤالێنتین فورلان بڵاویکردووەتەوە، تۆتنهام بەر لە بەڕێوەچوونی یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ بڕیاری دوورخستنەوەی ئانج پۆستێکۆگلو راهێنەری یانەکەی داوە بەڵام بەهۆی بەدەستهێنانی نازناوەکە بڕیارەکەی راگرتووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فورلان، ئێستا دانیێل لیڤی سەرۆکی یانەکە بیر لە بڕیارەکە دەکاتەوە و لەم هەفتەیە بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی راهێنەرە ئوستڕالییەکە دەدات.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، تۆماس فڕانک، راهێنەری برێنتفۆرد بژاردەی سەرەکی تۆتنهامە بۆ شوێنی پۆستێکۆگلو  و لە ئەگەری دوورخستنەوەی راهێنەرەکەیان سپێرز هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی تۆماس دەستپێدەکات.

راهێنەرەکەی پێشووی هەڵبژاردەی ئوسترالیا و سێلستیکی سکۆتلەندی لەوەتەی هاوینی 2023 راهێنەرایەتی هۆتسپێرس دەکات، کە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 101 یاری 47 بردنەوە و 40 دۆڕان و 14 دۆڕانی لەگەڵ یانە لەندەنییەکە بەدەستهێناوە.

رۆژی 21ـی مانگی رابردوو تۆتێنهام لە یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگ 1-0 لە مانچێستەر یونایتدی بردەوە و دوای 17 ساڵ بۆیەکەمجار نازناوێکی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button