ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

سێ راهێنه‌ر به‌ربژێرن بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئینزاگی

Yariga App

یاریگا –

ئینتەرمیلان سێ راهێنەری ده‌ستنیشانكردووه‌ بۆ دانوستان بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەری ئێستای یانەکە بگرێته‌وه‌ كه‌ نزیکە لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایه‌تی یانەی هیلالی سعودی.

گرێبەستەکەی ئینزاگی لەگەڵ ئینتەرمیلان لە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوودا کۆتایی دێت، مارۆتا سەرۆکی یانەکەش دووپاتیکردەوە کە گفتوگۆکان لەگەڵ ئەو راهێنەرە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەستپێدەکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە میدیاکانی ئیتاڵیا باس لەوە دەکەن دوای شكسته‌ گه‌روه‌كه‌ی ئینته‌رمیلان یانه‌كه‌ و راهێنه‌ره‌كه‌ش ده‌یانه‌وێت كۆتایی به‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیان بهێنن.

یانەی پاریس سانجێرمان لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگدا بە ئەنجامی 5-0 ئینته‌رمیلانی  تووشی شۆک کرد و بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا نازناوەکەی بەدەستهێنا.

بەگوێرەی تۆڕی سکای سپۆرت ئیتالیا، بە پشتبەستن بە FCIinterNews، ئینتەرمیلان فابریگاس و ڕۆبێرتۆ دی زێربی و کریستیان چیڤۆی وەک جێگرەوەی سیمۆنی ئینزاگی دەستنیشانکردووە.


تۆڕی سکای بڵاویکردووەتەوە، ئینتەرمیلان بەنیازە گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ راهێنەرێکی گەنج بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت داهاتووی لەسەری بنیات بنرێت.

سیسک فابریگاس، ڕاهێنەری یانەی کۆمۆ، یەکێکە لەو ناوانەی لە ڕاداری نێرازۆریدایە، هەروەها ڕۆبێرتۆ دی زێربی راهێنەری یانەی مارسێ کە پێشتر راهێنەری ساسۆلۆ و شاختار دۆنێتسک و برایتن بووە یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌ به‌ربژێره‌كان.

هەروەها سکای بڵاویکردەوە، کریستیان چیڤو، راهێنەری ئێستای پارما، ناوێکی دیکەیە لە لیستی ئه‌و راهێنه‌رانه‌ی كه‌ ئینتەرمیلان ده‌یه‌وێت گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكات، ئه‌ستێره‌ ڕۆمانییه له‌گه‌ڵ ئینته‌ر وه‌كو یاریزان سه‌ركه‌وتووبوو پێشتریش راهێنه‌ڕی تیپی لاوانی یانه‌که بووه .

بابەتی زیاتر

Back to top button