ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئاشکرابوو؛ ئارسیناڵ کۆبوونەوەیەکی نهێنی بۆ گواستنەوەی گۆڵکارێک کردووە

سکای سپۆرتس دوایین پەرەسەندن ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

پێدەچێت ئارسیناڵ لە نێوان بێنیامین شێشکۆ و ڤیکتۆر یۆکێرێش خۆی یەکلاییکردبێتەوە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئاندرێیا بێرتا، بەڕێوەبەری وەرزشی ئارسیناڵ بە نهێنی لە ئەڵمانیا لەگەڵ مارسێل شافەر، بەڕێوەبەری وەرزشی لایپزیگ لەبارەی گواستنەوەی شێشکۆ کۆبووەتەوە.

تۆڕەکە روونیکردووەتەوە، بەهای گواستنەوەی شێشکۆ دەگاتە 82 ملیۆن یۆرۆ و هەردوو یانە باسیان لە قیستەکانی پێدانی پارەکە کردووە و لەوانەیە لە چەند رۆژی داهاتوودا، پڕۆسەی گواستنەوەی هێرشبەرە سلۆڤینییەکە بۆ لەندەن یەکلاییببێتەوە.

هەرچەندە شێشکۆ تاکە یاریزانی نێو راداری ئارسیناڵ نییە، بەڵکو ناوی یۆکێرێشیش زۆر دەبیسترێت، بەڵام یۆکێرێش لەلایەن چێڵسی و مانچێستەر یونایتدیشەوە داواکراوە و بەهاکەی زۆر لە شێشکۆ بەرزترە.

بەگوێرەی سکای سپۆرتس، ئارسیناڵ دەمێکە چاودێری شێشکۆ دەکات و لە مێرکاتۆی زستانەی رابردوودا، بەهۆی بوونی رێککەوتنێکی ‘پیاوانە’ لە نێوان شێشکۆ و لایپزیگ، پڕۆسەی گواستنەوەکەی بۆ مێرکاتۆی هاوینە دواخرا.

لە هاوینی رابردووشدا ئارسیناڵ هەوڵی گواستنەوەی شێشکۆیدا، بەڵام یاریزانە سلۆڤینییەکە گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی ساڵی 2029 نوێکردەوە و دوای شکستهێنانی یانەکە لە گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ، ئێستا رێگری لە چوونە دەرەوەی ناکات.

شێشکۆ سوورە لە پەیوەندیکردن بە یانەیەکی بەشدار لە چامپیۆنزلیگ و ئارسیناڵ نزیکترینە بژاردەیە.

هێرشبەرەکە لە وەرزی رابردوودا 21 گۆڵ و شەش ئەسیستی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکاندا لەگەڵ لایپزیگ کرد، چوار لەو گۆڵانەی لە چامپیۆنزلیگ کرابوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button