بارسێلۆنا دەیەوێت بە زووترین کات چارەنووسی دی یۆنگ یەکلا بکاتەوە

یاریگا –
بارسێلۆنا دەیەوێت تاوەکو کۆتایی مانگی داهاتوو گرێبەستی دی یۆنگ نوێبکاتەوە، بەڵام بەهۆی یاسای دارایی خاوێن نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو ناوەڕاستکارە ئاڵۆز بووە.
رۆژنامەی سپۆرت ـی کەتەلۆنی رایگەیاندووە، بارسێلۆنا دەیەوێت پێش 30ـی یۆنیۆ چارەنووسی فڕەنکی دی یۆنگ ناوەڕاستکاری هۆڵەندی یانەکەی یەکلا بکاتەوە و لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی هەردوولا بگەنە رێککەوتن.
🙄Barça-De Jong: situación límite
📆 El club blaugrana quiere sí o sí aclarar su futuro antes del 30 de junio
✍️ L. Miguelsanzhttps://t.co/zIQJX227iC
— Diario SPORT (@sport) May 27, 2025
رۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاشکرایکردووە، نوێکرندەوەی گرێبەست دی یۆنگ یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی ئەم هاوینەی بارسێلۆنایە، دی یۆنگیش ئارەزوو دەکات لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە، بەڵام بەهۆی رێژەی مووچەی رێگاپێدراوی یانە کەتەلۆنییەکە و گونجاندنی لەگەڵ یاسای دارایی خاوین، پرۆسەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکە ئاڵۆزە.
رۆژنامەی سپۆرت ئاشکراشیکردووە، دی یۆنگ هاوینی 2026 گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت، بۆیە دیکۆ نایەوێت هیچ یاریزانێک لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە گرێبەستەکەی ساڵێک مابێت، دەیەوێت بە زووترین کات لەگەڵ ناوەڕاستکارە 28 ساڵانەکە لەسەر میکانیزمێک رێکبکەون، بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی درێژ بکەنەوە.
دی یۆنگ لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 45 ملیۆن یۆرۆیە و ئەم وەرزە یەکێک بوو لە یاریزانە کاریگەرەکانی هانزی فلیک و راهێنەرە ئەڵمانییەکە لە 46 یاریی جیاواز پشتی پێبەستووە و دی یۆنگیش 2 گۆڵ و 2 ئەسیستی کردووە.