بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترینمۆندیالی یانەکان

ئاماژەکانی جیابوونەوە؛ رۆناڵدۆ بە پەیامێکی نهێنی ئامێز هەمووان شۆک دەکات

بە ئەگەرێکی زۆر رۆناڵدۆ بەشداری لە مۆندیالی یانەکان دەکات

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە بڵاوکردنەوەی پۆستێکی نهێنی ئامێز، هاندەرانی نەسڕی خستووەتە دۆخی ئامادەباشی.

جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ، لە ماوەی رابردوودا باسی لە ئەگەرەکانی بەشداریکردنی رۆناڵدۆی لە مۆندیالی یانەکان کرد، ئەستێرە پۆرتوگالییەکەش بە بڵاوکردنەوەی پەیامەکە، هاوکێشەکەی ئاڵۆزترکردووە.

رۆناڵدۆ نەیتوانی لەگەڵ یانەکەی بەشداری مۆندیالی یانەکان بکات و دوای مانگێک، گرێبەستەکەی لەگەڵ نەسڕ بەسەردەچێت و تاوەکو ئێستاش هیچ پەرەسەندنێک بۆ مانەوەی نییە.

رۆناڵدۆ دەتوانێت لە 10 رۆژی یەکەمی مانگی یۆنیۆ/حوزەیرانی داهاتوو پەیوەندی بە یانەیەکی بەشداری لە مۆندیال یانەکان بکات و گرێبەستەکەی لەگەڵ نەسڕ هەڵبوەشێنێتەوە.

رۆناڵدۆ لە هەژمارەکەی لە پلاتفۆڕمی ئینستاگرام کە خاوەنی 654 ملیۆن فۆڵۆوەرسە وێنەیەکی خۆی بە درێسی نەسڕ بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی؛

ئەم بەشە کۆتاییهات. چیرۆکەکە؟ تاوەکو ئێستا دەنووسرێتەوە و سوپاسی هەمووان دەکەم.

زۆربەی میدیاکان بڵاوکردنەوەی ئەم پۆستە بە تەواوبوونی کاروانەکەی لە نەسڕ لێکدەدەنەوە، بەڵام هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی هەواڵی جیابوونەوەی لە نەسڕ دووپات نەکردووەتەوە.

هەفتەی رابردوو ئینفانتینۆ لە پرێس کۆنفڕانسێکیدا باسی بوونی ئەگەرێکی گەورەی بەشداریکردنی لیۆنێل مێسی و رۆناڵدۆی لە مۆندیالی یانەکان کرد؛

لەوانەیە رۆناڵدۆ وەکو مێسی بەشداری مۆندیالی یانەکان بکات.

گفتوگۆ لەگەڵ چەند یانەیەک کراوە، لەوانەیە چەند یانەیەک ئامادەبن بۆ مۆندیالی یانەکان گرێبەست لەگەڵ رۆناڵدۆ بکەن، کێ دەزانێت چی روودەدات!.

بۆ پێدانی دەرفەتی نوێکردنەوەی تیمەکان، فیفا دەرگای پێشوەختەی گواستنەوەکان بۆ ماوەی 10 رۆژ لە 1ی یۆنیۆ/حوزەیران تاوەکو 10ی هەمان مانگ دەکاتەوە، بۆ ئەوەی یانەکانی بەشداری لە مۆندیالی یانەکان بتوانن یاریزانی نوێ بگوازنەوە.

رۆناڵدۆ بە 25 گۆڵ بووە گۆڵکاری وەرزی خولی سعوودی و دوێنێ دووشەممە دوا یاریی وەرزی بەرامبەر فەتح کرد و 3-2 سەرکەوتن.

بەدواداچوون؛ کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەشداری مۆندیالی یانەکان دەکات؟

بابەتی زیاتر

Back to top button