تەواو؛ ئارسیناڵ لەنێوان دوو ئامانجەکەیدا خۆی بۆ یەکێکیان یەکلاییکردەوە

یاریگا –
یانەی ئارسیناڵ لەئێشتاوە خۆی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی ژمارە نۆ ئامادەدەکات و لە مێرکاتۆی هاوینە ئەستێرەیەک بۆ ئەو پێگەیە دەگوازێتەوە.
یانە لەندەندیەکە بۆ ئەو مەبەستە هەریەکە لە بینیامین شێشکۆی لایپزیگی ئەڵمانی و ڤیکتۆر یۆکێرێشی سپۆرتینی پۆرتوگالی وەک کۆتا دوو بژاردە دەستنیشانکردبوو. کە ئەوەی یەکەمیان بەهاکەی لە بۆرسەی یاریزاناندا 80 ملیۆن یۆرۆیە و، هەرچی هێرشبەرە سویدیەکەیە بە 70 ملیۆن خەمڵێنراوە.
کامیان هەڵدەبژێرێت؟ ئارسیناڵ لە نێوان یۆکێرێش و شێشکۆ خۆی یەکلا دەکاتەوە – Yariga
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە نیکۆ شیرای رۆژنامەنووسی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، گەنەرز خۆی بۆ گواستنەوەی یۆکێریش یەکلاییکردووەتەوە.
ئەو رۆژنامەنووسە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە تۆپچییەکان ئۆفەری فەرمییان پێشکەشی سپۆرتینگ کردووە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ گۆڵکارە لێهاتووەکەیان و دەیانەوێ تا هاوینی 2030 درێسی ئارسیناڵ بپۆشێت.
ئەم پێشهاتە نوێیە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا سەرچاوە مێدیاییەکان راجیایی نێوان میكێل ئارتێتای راهێنەر و ئاندریا بێرتای بەڕێەوەبەری وەرزشی ئارسیناڵ ئاشکراکرد بەوەی گوایە یۆکێرێش زیاتر پەسەندی بەڕێوەبەرەکەیە و هەرچی شێشکۆی سلۆڤینیە زیاتر دڵخوازی راهێنەرە ئیسپانییەکەیە.
رای جیاواز لەنێوان ئارتێتا و بەڕێوەبەری وەرزشی لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرێک دروستبووە – Yariga