ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد نرخی یاریزانێکی دیاریکرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتد نرخی فرۆشتنی خستەسەر یاریزانێک و ئامادەیکردووە بۆ فرۆشتن.

مان یونایتد نیازی لە گۆڕانکارییەکی سەرتاپاگیر هەیە لە یانەکە و دەیانەوێ لەژێر راهێنەرایەتی روبن ئامۆریمدا ریزەکانیان رێکبخەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش چەندی یاریزان بەڕێدەکات بەتایبەت مارکوس راشفۆرد کە کۆتا شەش مانگی رابردوو بەخواستن لە ئاستۆن ڤیلا بەسەربرد.

ئەمڕۆ یاریزانە ئینگلیزیەکە لە پەیامێکی پڕسۆزدا ماڵئاوایی لە ئاستۆن ڤیلا و هاندەرانی کرد، بەڵام وادیارە چاوی لەوەیە جارێکیتر لە چامپیۆنزلیگ بەشداریبکاتەوە، ئەوە بەتایبەت دوای بێهوابوونی ڤییەلا لەو پاڵەوانێتیە ئەوروپیە.

پەیامی ماڵئاوایی مارکوس راشفۆرد – Yariga

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد بەهای 40 ملیۆن پاوەندی خستووەتەسەر هێرشبەرە 27 ساڵییەکەی.

رۆمانۆ ئەوەشی خستووەتەڕوو 40 ملیۆن پاوەندەکە هەمان ئەو بڕەیە کە لە مەرجی کڕینەوەکەیدا بۆ ئاستۆن ڤیلا دیارییکرابوو، ئێستا بۆ هەر یانەیەکی دیکەش هەمان نرخە.

ئەوەی لەبەردەم راشفۆرد ماوەتەوە، هەڵسەنگاندنی هەموو ئەو بژاردانەیە بۆی دێنەپیش بەرلەوەی مێرکاتۆی هاوین دەستپێبکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button