ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا هەوڵ دەدات گۆڵپارێزێکی ئیسپانی بگوازێتەوە ریزەکانی

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا هەوڵی گواستنەوەی خوان گارسیا، گۆڵپارێزی ئیسپانیۆل دەدات، کە ئەو گۆڵپارێزە ئەم هەفتەیە لەگەڵ یانەکەی مانەوەیان لە ریزی یانەکانی لالیگا مسۆگەرکرد.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هەوڵ گواستنەوەی خوان گارسیا گۆڵپارێزی ئیسپانی یانەی ئیسپانیۆل دەدات، کە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو گۆڵپارێزە 24 ساڵانە لە ئیسپانیۆل 25 ملیۆن یۆرۆیە.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاشکرایکردووە، دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا و هانزی فلیک راهێنەری یانەکە کۆکن لەسەر ئەوەی هەوڵی گواستنەوەی گۆڵپارێزێکی باش بدەن، چونکە ئێستا ناسەقامگیرییەک لە گۆڵپارێزەکانی بارسا هەیە، مارک ئاندرێ تێرشتیگن لە پێکانێکی گەورە گەڕاوەتەوە، ڤۆیسیچ چێزنیش تەمەنی 35 ساڵانە و کۆتایی مانگی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، ئینیاکی پێنیا گۆڵپارێزی سێیەمی یانەکەیە و لە رۆیشتنی لە بارسێلۆنا نزیکە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، جگە لە بارسێلۆنا هەریەکە لە یانەکانی ئارسیناڵ و ئاستۆن ڤیلا و بۆرنمۆسی ئینگلیزی و بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی ئۆفەریان پێشکەشی خوان گارسیا کردووە و دەیانەوێت ئەو گۆڵپارێزە بگوازنەوە ریزەکانیان، کە تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ ئیسپانیۆل هەیە.

فلیک زۆر بە خوان گارسیا سەرسامە و دەیەوێت گۆڵپارێزێکی لاوی باڵا بەرزی وەکو خوان گارسیا بباتە ریزەکانی یانەکەی، بەڵام بەهۆی ململانێی سەختی نێوان بارسێلۆنا و ئیسپانیۆل و کەمی چانسی یاریکردنی لە بارسێلۆنا، لەوانەیە خوان گارسیا بیر لە یانەیەکی دیکە بکاتەوە و نەچێتە بارسێلۆنا.

موندۆ دیپۆرتیڤۆ راشیگەیاندووە، ئەگەرچی چەندان یانە بۆ گواستنەوەی خوان گارسیا لەسەر هێڵن، بەڵام دواجار بڕیار لەدەستی ئەو گۆڵپارێزە 24 ساڵانەدایە، کە پەیوەندیکردنی بە بارسێلۆنا دەرفەتی بەدەستهێنانی نازناوەکانی بۆ ئاسانتر دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button