ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی فولهام V مانچێستەر سیتی ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ كۆتا هەفتەی یارییەكانی پرێمەرلیگی وەرزی 2024/25 بەڕێوە دەچێت.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:00 بە كاتی كوردستان فولهام لە یاریگای كراڤن كوتەیجی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 38ی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

مانچێستەر سیتی بە بردنەوە و یەكسانبوونی لەگەڵ فولهام راستەوخۆ بلیتێكی یارییەكانی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو بەدەستدەهێنێت.

تیمەكەی پێپ گواردیۆلا هەفتەی رابردوو لە یاریی كۆتایی جامی یەكێتیی ئینگلتەرا رووبەرووی كریستاڵ پاڵاس بوونەوە و یارییەكەیان بە گۆڵێكی بێ وەڵام دۆڕاند و نازناوەكەیان لەدەستدا.

لەم وەزەدا پێنج یانەی پرێمەرلیگ راستەوخۆ دەگەنە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، لیڤەرپوول و ئارسیناڵ دوو كورسیان مسۆگەر كردووە و هەریەک لە یانەكانی نۆتینگهام، نیوكاسڵ یونایتد، مانچێستەر سیتی، چێڵسی و ئاستۆن ڤیلا هەوڵی بەدەستهێنانی سێ كورسییەكەی دیكە دەدەن.

لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا مانچێستەر سیتی لە كۆی 37 یاریی لە 20 یاریی براوە بووە، 8 یاریی یەكسان بووە و نۆ یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 68 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێت.

فولهام لە كۆی 37 یاریی لە 15 یاریی براوە بووە نۆ یاریی یەكسان بووە و سیازدە یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 54 خاڵ لە ریزبەندی دەیەمی پرێمەرلیگ دێن.

ریزبەندی پرێمەرلیگ لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

فولهام بە بێ مونێز، كاستانی، نێڵسن و هاریسن رید رووبەرووی سیتیزن دەبێتەوە.

مانچێستەر سیتی بە بێ ماتیۆ كۆڤاسیچ و جۆن ستۆنز بەرامبەر فولهام یاریی دەكات.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی فولهام

لینۆ

تێتی، ئاندێرسن، باسێی ،رۆبنسن

بێرگ، لوكیچ

ویڵسن، پێرێرا ، ئایۆبی

مونیز

پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر سیتی

ئێدەرسن

 نونێس، دیاس، ئاكانجی، ڤاردیۆڵ

بێرناردۆ، گوندۆگان، نیكۆ

دی برۆین، مەرمووش

هالاند

بابەتی زیاتر

Back to top button