
یاریگا –
یانەی ئەهلی سعوودی ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی چاڤی هێرناندێز کردووە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو ئەرکی راهێنەرایەتی یانە سعوودییەکە بگرێتە دەست.
سانتی ئۆنانا رۆژنامەنووسی بەنێوبانگی فەڕەنسی لە ماڵپەڕی فوت مێرکاتۆ ـی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، یانەی ئەهلی سعوودی ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی چاڤی هێرناندێز راهێنەری ئیسپانی کردووە، بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی یانە سعوودییەکە بگرێتە دەست.
🚨EXCL: 💚🇪🇸 #SPL |
❗️In the recents days, Al-Ahli SC have made formal approach for Xavi
W @CasseJosue
📸 @laloumance https://t.co/TmdHOQszex pic.twitter.com/L4CnYiUZ5b— Santi Aouna (@Santi_J_FM) May 24, 2025
سانتی ئۆنانا ئاشکرایکردووە، لەم رۆژانە یانەی ئەهلی سعوودی یەکەم ئۆفەرمی فەرمی پێشکەشی راهێنەرە 45 ساڵانەکە کردووە، بۆ ئەوەی بۆ وەرزی نوێ ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی ئەهلی بگرێتە دەست کە ئێستا یانە سعوودییەکە لە خولی رۆشن لە پلەی پێنجەم دێت.
چاڤی هێرناندێز لەوەتەی ساڵی رابردووەوە لەدوای دوورخرانەوەی لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنا، ئەرکی راهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی دیکەی نەگرتووەتە دەست و پێشتریش لە کەنداو راهێنەرایەتی یانەی سەدی قەتەڕی کردووە.