ئیسپانیاگرنگترین

كیلیان ئیمباپێ په‌یامیكی كاریگه‌ر بۆ ئانچیڵۆتی ده‌نێرێت

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێی فەرەنسی و  یاریزانی یانەی ریال مەدرید، پەیامێکی کاریگەر بۆ ماڵئاوایی کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری یانه‌كه‌ ده‌نێرێت، كه‌ بڕیاره‌ ئه‌مرۆ له‌ دوایین یاریی سه‌ركردایه‌تی یانه‌ی ریال مه‌درید بكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی ریال مه‌درید، بڕیارە یارییەکەی ریال مەدرید بەرامبەر  ریال سۆسیداد، كه‌ بڕیاره‌ ئه‌مرۆ بكرێت، لە گه‌ڕی کۆتایی خولی ئیسپانیا، دوا یاری ڕاهێنەرە ئیتاڵییە بێت لەگەڵ یانه‌كه‌.

ئێمباپێ لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام نووسیویەتی: ئەمڕۆ کۆتا یاری گەشتە نایابەکەتە لەگەڵ یانەکە، سوپاس بۆ تۆ و ستافەکەت بۆ هەموو ئەو شتانەی کە لە رۆژی یەکەمەوە پێت بەخشیوم.

 

یاریزانه‌كه‌ی ریال مه‌درید دەڵێت: شانازییەکی گەورە بوو کە ڕاهێنەرێکی وەک تۆم هەبوو، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە داهاتوودا.

ئانچیلۆتی شەش وەرز ڕاهێنەرایەتی یانەی ریال مەدریدی كرد، لەو ماوەیەدا چەندین سەرکەوتنی بەدەستهێنا کە له‌ دیارترینیان، سێ نازناوی چامپیۆنزلیگ و سێ نازناوی جامی جیهانی یانەکان له‌گه‌ڵ بردنه‌وه‌ی دوو نازناوی لالیگا له‌گه‌ڵ دوو نازناوی جامی شای ئیسپانیا و دوو نازناوی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button