💣 | پێرێز کار لەسەر دیارییەکی ناوازە بۆ هاندەران دەکات
رۆژنامەی مارکا و سپۆرت هەموو شتێک ئاشکرا دەکەن

یاریگا –
جارێکی دیکە ناوی نیکۆ ویڵیامس، ئەستێرەی ئاتلێتیک بیلباو بە گەرمی لە مێرکاتۆی هاوینە باس دەکرێت، بەڵام پێدەچێت هاوکێشەی ئەمساڵ لەگەڵ پار زۆر جیاواز بێت.
رۆژنامەی مارکا وردەکاری نوێی لەبارەی داهاتووی ویڵیامسی ئاشکراکردووە، هەرچەندە ویڵیامس لە هاوینی رابردوودا گرێبەستەکەی نوێکردەوە، بەڵام دەرفەتێکی گەورە لەبەردەم ویڵیامسە تاوەکو پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات.
Nico, la cláusula o nada https://t.co/BRhmdqptmN Te lo cuenta Juanma Velasco
— MARCA (@marca) May 23, 2025
مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بریتییە لە 58 ملیۆن یۆرۆ و ئەم ژمارەیە نابێت ئاستەنگ لە بەردەم دەستەی کارگێڕی ریال مەدرید، تەنیا ئەوە ماوەتەوە، چابی ئاڵۆنسۆ رەزامەندی لەسەر گواستنەوەکە بدات.

چی لەبارەی داهاتووی ویڵیامس دەزانین؟
لە هاوینی رابردوودا، بارسێلۆنا گفتوگۆی زۆری لەسەر گواستنەوەی ویڵیامس کرد، بەڵام لە کۆتاییدا نیکۆ بڕیاری مانەوەی لە یانەکەی هەرێمی باسکدا و تەنانەت گرێبەستەکەشی نوێکردەوە.
هەموو ئاماژەکان بەردەوام بەرەو گواستنەوەی نیکۆ بۆ بارسێلۆنا بوون، بەڵام رۆژنامە مەدریدییەکە زانیاری نوێی لەبارەی یاریزانەکە ئاشکراکردووە و لەوانەیە بۆ وەرزی نوێ، نیکۆ بە درێسی ریال مەدرید ببینین.
لە ئەگەری چوونە دەرەوەی ئەستێرەی وەکو رۆدریگۆ لە بێرنابیۆ ئەوا ویڵیامس بە باشترین جێگرەوە دەستنیشانکراوە.
رۆژنامەی سپۆرت لەبارەی هەمان کەسی جەختیکردووەتەوە، ئێستا بارسێلۆنا گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی، هاوینی رابردوو دەرفەتێکی زێڕین بوو بۆ گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامس و ئێستا هیچ دەرفەتێکی بۆ گواستنەوەی نەماوە و لە رکابەرییەکان چوونەتە دەرەوە.