ئیسپانیاگرنگترین

ئێستا؛ سێ ئەستێرەی ریال مەدرید گەڕانەوە

ئەمڕۆ مەشقیان کردووە..

Yariga App

یاریگا –

ئێدێر میلیتاو، بەرگریکاری ریال مەدرید پاش نزیکەی هەشت مانگ دابڕان گەڕایەوە مەشقە بەکۆمەڵەکان.

ئەمڕۆ ریال مەدرید مەشقە بە کۆمەڵەکانی بۆ دویین یاریی ئەم وەرزەی لالیگا دەستپێکرد، ئێدێر میلیتاوی بەڕازیلی بۆیەکەمجار لەدوای پێکانە سەختەکەی بەشداری مەشقە بەکۆمەڵەکانی ریال مەدریدی کرد.

بەرگریکارە 27 ساڵانییەکە لە 9ـی نۆڤێمبەر/ تشرینی دووەمی 2024 تووشی پێکانێکی سەخت بوو و بەستەری ئەژنۆی پجڕا، بەو هۆیە نزیکەی 8 مانگە لە یاریکردن دابڕاوە.

هاوکات ڤینیسیۆس جونیۆر، هێرشبەری بەڕازیلی تیپەکە لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و بەشداریی مەشقە بەکۆمەڵەکانی ئەمڕۆی مێرێنگی کردووە.


هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئاتلێتیک، رۆدریگۆ گۆس کە لە چوار یاریی رابردووی ریال مەدرید بەشداریی نەکردووە، گەڕاوەتەوە مەشقەکان بەڵام لە هۆڵی وەرزشی مەشقی کردووە و و پێشبینی ناکرێت سبەی یاریی بکات.

سبەی شەممە کاتژمێر 17:15 بەکاتی هەولێر، ریال مەدرید لە کۆتا یاریی ئەم وەرزەی لالیگا لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری ریال سۆسیداد دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button