
یاریگا –
لوكا مۆدریچ، ئەستێرەی كرواتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پەیامێكی ماڵئاوایی ئاڕاستەی هاندەرانی یانەكەی كرد.
بەفەرمی مۆدریچ رۆیشتنی لە ریال مەدرید راگەیاند و مۆندیالی یانەكان كۆتا پاڵەوانیەتی لۆكیتا دەبێت بە درێسی یانە شاهانەكەوە.
هاندەرە خۆشەویستەكانی ریال مەدرید:
کاتی هاتووە. ساتێک هەرگیز نەمدەویست بێت، بەڵام ئەوە تۆپی پێیە، هەموو شتێک لە ژیاندا سەرەتا و کۆتایی هەیە. رۆژی شەممە كۆتا یاریم لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەكەم.
لە ساڵی 2012 هاتم و درێسی باشترین یانەی جیهانم پۆشی، هیوادار بووم كاری گەورە بكەم، بەڵام نەمتوانی بیهێنمە پێش چاوم كە دوای ئەوە جی روودەدات. یاریکردن بۆ ریال مەدرید ژیانی منی وەک یاریزانێکی تۆپی پێ و وەک کەسێک گۆڕی. هەست بە شانازی دەکەم کە بەشێکم لە یەکێک لە سەردەمە سەرکەوتووەکانی باشترین یانەی مێژوو.
سوپاسی یانەكە بە تایبەت سەرۆک فلۆرینتینۆ پێرێز، هاوڕێكانم، راهێنەران و هەموو ئەوانەی بە درێژایی ئەم ماوە هاوكارم بوون دەكەم.
بە درێژایی چەندین ساڵ بە چەندین ساتی باوەڕپێنەكراودا تێپەڕیم، ریمۆنتادا مێژوویەكان، یارییە كۆتاییەكان، ئاهەنگەكان و شەوە مێژووییەكانی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، هەموو شتێكمان بردەوە و زۆر زۆر دڵخۆشم.
بێجگە لە نازناو بردنەوەكان لە دڵمدا سۆز و خۆشەویستی هاندەرانی ریال مەدریدم هەڵگرتووە، نازانم چۆن ئەو پەیوەندیە تایبەتە روونبكەمەوە، هەرگیز هێچ شتێكی ئێرەم بیر ناچێتەوە.
بە دڵی پڕەوە دەڕۆم، پڕ لە شانازی و سوپاسگوزاری و یادگاری لە بیرنەكراو،هەرچەندە لە دوای مۆندیالی یانەكان ئەم درێسە لە ناو یاریگادا ناپۆشمەوە، بەڵام هەمیشە هاندەری ریال مەدرید دەبم، جارێكی دیكە یەكتر دەبینینەوە، ریال مەدرید هەمیشە ماڵی منە.