
یاریگا –
ئەڵمانیا لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ قۆناخی پێشکۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بڵاوکردەوە و دەنیز ئونداڤ بانگهێشتکراوە.
جولیان ناگلیسمان راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لیستی 26 یاریزانە بانگهێشتکراوەکەی بۆ بۆ قۆناخی پێشکۆتایی نەیشنزلیگ بەرامبەر پۆرتوگال راگەیاندووە، دەنیز ئونداڤ هێرشبەری کوردی یانەی شتوتگارت ناوی لە لیستەکەدا هەیە و بۆ ئەو یارییە بانگهێشتکراوە.
لیستی یاریزانانی ئەڵمانیا بۆ دوو یاریی داهاتوو لە نەیشنزلیگ:
گۆڵپارێز: ئۆلیڤەر باومان، ئالێکساندەر نوبل، ئاندرێ تێر شتیگن.
بەرگری: یان ئورێل بیسێک، جۆشوا کیمیچ، رۆبێرت ئاندریخ، ماکسیمیلیان میتێلستادت، فالدێمار ئانتۆن رۆبن کۆچ، جۆناتان تاهـ، دەیڤد راوم.
ناوەڕاست: کەریم ئادیێمی، نەدیم ئەمیری، تۆم بیشۆف، سێجی گنابری، لیۆن گۆرێتزکا، رۆبن گۆسێنێس، پاسکال گرۆس، ئالێکساندەر پاڤلۆڤیچ، لیروێ سانێ، فلۆریان ڤیرتز، فێلیکس ئێن مێخا.
هێرشبەر: نیکڵاس فولکروگ، نیک ڤۆلتیمادی، دەنیز ئونداڤ.
لە 4 و 5ـی مانگی داهاتوو یارییەکانی قۆناخی پێشکۆتایی نەیشنزلیگ لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچن، ئەڵمانیا رووبەڕووی پۆرتوگال دەبێتەوە و فەرەنساش بەرامبەر ئیسپانیا یاریی دەکات