یوڤێنتوس کێبڕکێی گواستنەوەی تیۆ هێرناندێز دەکات
"دەیەوێت لە ئیتاڵیا بمێنێتەوە"

یاریگا –
یوڤێنتوس دەچێتە کێبڕکێی گواستنەوەی تیۆ هێرناندێز، بەرگریکاری فەڕەنسی ئەیسی میلان.
رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئیتاڵیا رودی گالێتی بڵاویکردووەتەوە، یوڤێنتوس ئارەزووی گواستنەوەی تیۆ هێرناندێز، بەرگریکاری باڵی چەپی ئەیسی میلان دەکات و دەیەوێت لەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.
تیۆ لە هاوینی 2026 گرێبەستەکەی لەگەڵ میلان بەسەردەچێت و گتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بەتەواوی وەستاوە.
هاوکات مانچێستەر سیتی ئینگلیزیش چاوی لەسەر یاریزانەکەیە و ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن، ریال مەدریدیش لە ئەگەری شکستهێنان لە گواستنەوەی ئالڤارۆ کارێراس، وەک پلانێکی جێگرەوە سەیری تیۆ دەکات.
🚨‼️ #Juventus and another 🇮🇹 club showed interest in Theo #Hernandez, who is likely to leave #ACMilan this summer.
📌 #ManCity, already in contact with the 🔴⚫ for Reijnders, remain on his tracks even if the 🇫🇷 LB gives priority to Serie A. @TEAMtalk 👇https://t.co/i1xAv5eA8s
— Rudy Galetti (@RudyGaletti) May 20, 2025
بەڵام بەرگریکارە 27 ساڵانییەکە ئاشکرایکردووە، کە دەیەوێت لە ئیتاڵیا بمێنێتەوە و حەز ناکات ئەو وڵاتە جێبهێڵێت، ئەو بڕیارەش لە بەرژەوەندی یوڤێنتوسە. لە کۆتایی وەرز هەڵسەنگاندن بۆ سەرجەم ئۆفەرەکان دەکات و بڕیاری کۆتایی دەدات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە، خانمە پیرەکە ماوەیەکی زۆرە بە وردی چاودێری دۆخی هێرناندێز دەکات، بەمزووانە هەنگاوەکانیان بۆ گواستنەوەی خێراتر دەکەن.
تیۆ لە هاوینی 2019 بەبڕی 22.80 ملیۆن یۆرۆ لە ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە ئەیسی میلان کردووە، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 262 یاریی بۆ میلان کردووە، 34 گۆڵی کردووە و 45 گۆڵی دروستکردووە.